فایلی خەڵك؛ کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک دانیشتووانی پڕۆژەی ئۆزال ستی لە هەولێر نیگەران کردووە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دانیشتووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئۆزال ستی لە شاری هەولێر، ناڕەزایەتی دەردەبڕن لە خراپی باری ژینگەیی دەوروبەری پڕۆژەکەیان و داوای چارەسەر دەکەن، بە تایبەتی کە ناوچەکە لەلایەن کەسانێکەوە کراوە بە زبڵخانە و زبڵ و خاشاک بە شێوەیەکی بەربڵاو فڕێدەدرێت.

چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی پڕۆژەی ئۆزال سیتی لە پەیامێکیاندا بۆ ئاڤا، وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزارییان بۆ حکومەت لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و لێدانی بیری ئاو، گلەیی ئەوەیان کردووە کە "کەسانێک دەوروبەری پڕۆژەکەیان کردووە بە زبڵخانە و هەر کەسێک ئارەزووی لێبێت بۆ خۆی زبڵ و خاشاکەکەی فڕێدەدات، ناوچەکە بووەتە زبڵخانە و تاوەکو ئێستاش کەس سزا نەدراوە."

لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی لە وەزارەتی شارەوانی، بە ئاڤای ڕاگەیاند کە بەدواداچوون بۆ ئەم کێشەیە دەکەن و چارەسەری دەکەن، هەروەها دووپاتیکردەوە "هەر کەسێک کەمتەرخەم بێت سزای دەدەین."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ