لە بارزان ژمارەیەک پێشمەرگە ئاوی خواردنەوە بۆ باڵندە و ئاژەڵی کێوی دابین دەکەن

شەیری بکە لە:
لە بارزان ژمارەیەک پێشمەرگە ئاوی خواردنەوە بۆ باڵندە و ئاژەڵی کێوی دابین دەکەن

ئاڤا نیوز

لە دەڤەری بارزانی ژمارەیەک پێشمەرگە، شوێنی ئاو خواردنەوەیان بۆ باڵندە و ئاژەڵی کێوی دروست کردووە و بەردەوام ئاویان بۆ دەبەن.

وێنە گەورەکە: دەڤەری بارزان یەکێکە لەو شوێنانەی سرووشت و ژینگەی پارێزراوە، ئاژەڵێکی زۆر لەو سنوورە هەیە و بە سەربەستی لە گوند و ئاواییەکان نزیک دەبنەوە، ساڵانەش لە وەرزی هاوین لەو شوێنانەی سنووری بارزان کە ئاوی خواردنەوە بۆ ئاژەڵانی کێوی نامێنێت یان کەم دەبێتەوە، لەلایەن خەڵکی سنوورەکە و ژینگەپارێزان ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین دەکرێت.

بینراو و بیستراو: ژمارەیەک پێشمەرگەی سەر بە فەوجی سێی لیوای 33ی فرقەی پێنجی پیادەی بارزان، شوێنێکی تایبەتیان دروست بۆ ئاو خواردنەوەی باڵندە و ئاژەڵی کێوی، بە تایبەت بزنی کێوی و بەردەوامیش ئاو بۆ ئەو شوێنە دەبەن.

بۆچی گرنگە: دابین کردنی ئاوی خواردنەوە بۆ باڵندە و ئاژەڵانی کێوی جگە لەوە لە تینوێتی ڕزگاریان دەکات، هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی ئەو باڵندە و ئاژەڵە کێوییانە لە لەناوچوون و کۆچکردنیان بۆ شوێنی دیکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ