لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە

شەیری بکە لە:
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە

سووتانی دارستانێک

ئاڤا نیوز

دوای دوو شەو لە سووتانی دارستانەکانی سنووری پارێزگای ئیلام، ئاگرەکە کۆنترۆل کرا، بەڵام بە زیانێکی گەورە و بەگوێرەی زانیارییەکانیش دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی هەینی دارستانەکانی سیەچەل لە نزیک شاری ئیلام ئاگری لێکەوتەوە و ڕووبەرێکی زۆری دارستانەکە سووتا، لە نێو دارەکاندا زۆر داری بە تەمەن هەیە، بەڵام یەک لەوان سەرنجی چالاکوانانی ژینگەی ڕاکێشاوە.

لێدوانی فەرمی: مەهدی نوور محەممەدی، کە ساڵانێکە لە بواری ژینگەی ئیلامدا بەڵگە فیلم دروست دەکات، دەڵێت: دارێکی بەڕوو سووتاوە، کە بەپێی ئەستووریی دارەکە بێت نزیکەی هەزار ساڵ تەمەنی هەیە.

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی مەهدی نوور محەممەدی، ئەو ئاگرە دوای گەشتی چەند گەشتیارێک بۆ شاخ دێت، کە لەوێ ئاگریان کردووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ئەو کارەساتە.

ئەمەش بزانە: شاخی سیەچەل زاڵە بەسەر شاری ئیلامدا و ناوچەیەکی زۆر سەختە و لەبەر ئەوە ڕۆژی شەممە بە هەلیکۆپتەر شاخەوانان و خەڵکی خۆبەخشیان بردەسەر ئاگرەکە، ئەوانەی بۆ کووژاندنەوەی ئاگرەکە لەوێن کەرستەی پێویستیان لەبەردەست نییە، بەڵام  دواجار ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ