دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات

شەیری بکە لە:
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات

دیمەنی شاری هەولێر لە ئاسمانەوە

ئاڤا نیوز


دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان، هۆشداری بە سەرجەم دامودەزگا حكومی و پەیوەندیدارەكان دەدات؛ بەبێ هەماهەنگیی دەستەكە 'وەك لایەنی تایبەتمەند' نابێت هیچ جۆرە پشكنین و كارێكی چاودێری لە بابەتی ئەتۆمی، تیشكاوەری، كیمیاوی و بایۆلۆجی بكرێت.

وێنە گەورەكە: لیژنەیەكی پشكنینی حكومەتی فیدڕاڵ، بەنیازن ڕووپێوی بۆ كەشوهەوای شار و ناوچە ئاوەدانەكانی هەرێمی كوردستان بكەن و شاندێكی شارەزای ئەو بوارە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان. 

گرفتەكە چییە: لەپێناو دڵنیابوونەوە لە نەبوونی ماددەی تیشكاوەر (تیشكە زیانبەخشەكان) لە بەرگەهەوای هەرێمی كوردستان، بڕیاربوو هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ لەبارەی دڵنیابوونەوە لە پیسبوونی ماددە كۆگاكراوەكان بە ماددەی تیشكاوەرییەكان  هەماهەنگی بكەن و بە هاوبەشی كاربكەن، كەچی لیژنەكەی بەغدا تاكلایەنانە و بێ ئاگاداری دەستەی ژینگە، لەگەڵ چەند دامودەزگایەك گفتوگۆی كردووە.

بڵاوكراوەی فەرمی: دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێكدا جەخت دەكاتەوە لەوەی؛ بەبێ هەماهەنگیى دەستەكە وەکوو لایەنی تایبەتمەند، نابێت هیچ جۆرە پشکنین و کارێکی چاودێری لە بابەتی ئەتۆمی، تیشکاوەری، کیمیایی و بایلۆجی بکرێت.

هەروەها سەبارەت بە مامەڵەی دامودەزگه‌کانی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ليژنەکانی پشکنینی حکومەتی فیدڕاڵی، پێویستە بە ڕەزامەندی و ئاگه‌داری دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە، شاندێكی حكومەتی فیدڕاڵ گەیشتنە شاری هەولێر، بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕووپێوی بۆ كەشوهەوای هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە دیوانی دەستەی ژینگە ئەنجامدرا و نوێنەری وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانیش بەشداربوون، بڕیار درا کارى هەماهەنگى و پێکەوەیی لەنێوان تیمى هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵدا ئەنجام بدرێت؛ بۆ ئەوەى بە تەندروستترین شێوە ئەو بابەتانەى پەیوەستن بە ماددەى تیشکاوەرى، لە چوارچێوەى ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و پاڵپشت بە یاسا و ڕێنماییەکان، مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، بە تایبەت لە بوارەكانی:

یەكەم: پشكنین بۆ كارگەكانی كەرەستە جۆراوجۆرەكان بكرێت، بە تایبەت ئەو ماددە خامانەی لە شارەكانی دیكەی عێراقەوە هێنراونەتە هەرێمی كوردستان بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئاخۆ بە ماددەی تیشكاوەر پیسبوون یاخود نا.

دووەم: گومرگەكان ڕابسپێردرێن بە ڕێگریكردن لە داخیڵبوونی ئەو ماددانەی مەترسی تیشكی زیانبەخشییان لێ دەكرێت، لە دەروازە سنوورییەكاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ