سێ کەسی قژسوور لەبەردەم تابلۆکان دانیشتوون
ئاڤا نیوز
قژسوورەکانی جیهان لە شاری تیلبۆرگی باشووری هۆڵەندا کۆدەبنەوە و بەشداری فێستیڤاڵێک دەکەن کە ساڵانە بۆیان ڕێکخراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە هۆڵەندا فێستیڤاڵی ڕۆژانی قژسوورەکان لە ڕۆژی 29-8-2025 دەستیپێکرد، چەندین بڕگەی وەک میوزیک و خواردن و وۆرکشۆپ بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە تایبەتەکانی قژسوورەکانی لەخۆگرتبوو، فێستیڤاڵەکە بەخۆڕاییە و کراوەیە بۆ هەمووان، تەنها وێنەگرتنی بەکۆمەڵ نەبێت کە ئەو ڕووداوە تەنها بۆ قژسوورە “سرووشتییەکان” سنووردارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم نەریتە دوو دەیە لەمەوبەر سەریهەڵدا کاتێک بارت ڕۆوێنهۆرس، هونەرمەندی هۆڵەندی بانگەوازێکی بۆ 15 مۆدێلی قژ سوور بۆ پڕۆژەیەکی هونەری لە ڕۆژنامەیەکی ناوخۆییدا کرد، لەئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە قژ سوورەکان بەژدارییان کرد.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە پێشبینی دەکەن ئەم چالاکییە سێ ڕۆژە هەزاران کەس لەخۆبگرێت کە لە نزیکەی 80 وڵاتەوە بەشداری بکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەم ڤیستیڤاڵە لە ساڵی 2013 ژمارەی پێوانەیی جیهانی لە کتێبی گینس تۆمار کرد لەژێر ناوی "گەورەترین کۆبوونەوەی ئەو کەسانەی کە قژی سووری سرووشتییان هەیە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران خانەنشینی شارستانی داوای گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازییان دەكەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریكا و هاوپەیمانان دڵنیایی بە پێشمەرگە دەدەن