ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست

شەیری بکە لە:
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست

ئاڤا نیوز

مامۆستایانی خۆبەخشی ئایینی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی ئاڤاوە داوا دەكەن كە بەشێوەی گرێبەست و لەسەر میلاكی وەزارەتی ئەوقاف دابمەزرێندرێن.

وێنە گەورەکە: نزیكەی هەزار و 500 مامۆستای ئایینی، وەك خۆبەخش لە مزگەوتەکان خزمەت دەكەن و مانگانە بڕی 250 هەزار دیناریان وەكو مینحە پێدەدرێت، ئەو مامۆستایانە جگە لەوەی داوای دامەزراندن دەكەن داواش دەكەن كە ئەو ساڵانەی كە بە خۆبەخشی كاریان كردووە بە خزمەت بۆیان هەژمار بكرێت، هەیانە 15 ساڵە خۆبەخشە.

لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "چاوەڕێی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتین، بۆ ئەوەی لەڕێگەی پرۆژەیاسایەك داواكارییەكانیان لە بودجەی گشتیدا بچەسپێنین و مووچەی شایستەیان بۆ دیار بكرێت و ساڵانی خزمەتیان لەبەرچاوبگیرێت".

جەختیشی كردەوە كە تاوەكو ئەو كاتە، مینحەی مانگانەیان هەر بەردەوام دەبێت و مانگانە بڕی 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ