ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە

شەیری بکە لە:
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە

هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەیەک لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە

ئاڤا نیوز

بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە و قەبارەی زیانەکانی لە شاری هەولێر کەمیکردووە.

وێنە گەورەکە: ساڵانە ژمارەیەکی زۆری ئاگر کەوتنەوە ڕوودەدەن و هۆکاری ئەو ڕووداوانەش جۆراوجۆرن، بۆ کەمکردنەوەی ئەو ڕووداوانەش بەرگریی شارستانی مەرج و ڕێنمایی تایبەتی بۆ پرۆژە و بازاڕ و شوێنە بازرگانی و باڵەخانەکان داناوە و ئەو ڕێنماییانەش بەشێکن لە مەرجەکانی مۆڵەتی نوێ و دەر‌هێنانی مۆڵەت بۆ پرۆژە و شوێنە بازرگانییەکان.

لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا ڕاگەیاند: بەراورد بە ساڵی رابردوو ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە لە هەولێر کەمیکردووە، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە دوو هەزار ڕووداوی ئاگر هەبوون، ئەمساڵ تا ئێستا تەنیا هەزار ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە هەبووە.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دووپاتی کردەوە: هاونیشتمانیان لە هەر پرۆژە و باڵەخانەیەک هەست بکەن سیستمی بەرگری شارستانی سەلامەت نییە ئاگادارمان بکەنەوە پشکنین و بەدواداچوونی بۆ دەکەین، دوای دەستنیشان کردنی کەموکورییەکان لە ڕێگای لیژنەکانی قائیمقمیەت و پارێزگا ڕێکاری پێویستییان لە بەرامبەر دەگرینەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ