دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە

  • بزنس
  • 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە

بانکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

بانکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان دادمەزرێت، ئێستا کار لەسەر هەڵبژاردنی ستافی بانکەکە و لقەکانی دەکرێت، ڕۆڵی بانکی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان دەبینێت.

وێنە گەورەکە: بانکی نیشتمانی ڕاستەوخۆ سەر بە بانکی ناوەندیی عێراق دەبێت و بە سیستمێکی پێشکەوتوو کار دەکات. بەئەلیکترۆنیکردنی سیستمی دارایی لە کارە سەرەتاکانی دەبێت. هاوکات دەتوانێت دۆلار بۆ بازاڕەکانی دراوی کوردستان دابین بکات. هاندەرێکیشە بۆ ئەوەی سیستمی بانکی لە هەرێمی کوردستان هاوچەرخ و باوەڕپێکراو بێت، برەویش بە کەرتی بازرگانی دەدات.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان بە ئاڤای گوت، "لە ئایندیەیەکی نزیک بانکی نیشتمانی دەستبەکارەکانی دەکات، باڵەخانەی بۆ دابینکراوە تەنیا هەڵبژاردنی ستافی لقی سەرەکی و لقەکانی دیکە ماوە، ئەوەش لە ئایندەیەکی نزیک هەڵدەبژێردرێت."

ئەمەش بزانە: بانکی نیشتمانی کوردستان مانگی نۆی 2023 دامەزرا و مانگی 12ی 2023 مۆڵەتی بانکی ناوەندی عێراقی پێدرا، کاریگەریی دەبێت لەسەر پێدانی قەرز و پێشینە بە هاونیشتمانیان بۆ گەشەپێدانی پرۆژە ئابوورییە بچووکەکان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ