فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت

شەیری بکە لە:
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت

دیمەنی پارکی سامی عەبدولڕەحمان

ئاڤا نیوز

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەپێناو ڕەخساندنی هەلی کار، فێستیڤاڵێک لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان ئەنجامدەدات.

لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: فستیڤاڵەکە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوە دەچێت و بۆ ڕەخساندنی هەلی کارە، هەموو کەسێک لە هەر شارێکەوە دەتوانێت داواکاری بۆ بەشداریکردن پێشکەش بکات، بەڵام لەلایەن لیژنەیەکەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.

سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەڵێت: فستیڤاڵەکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، هەروەها کابینە بە خۆڕایی بە بەشداربووان دەدرێت.

زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژی 31ی ئاب تاوەکو 2-9-2025، هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی لە فستیڤاڵەکەدا هەبێت، دەتوانێت بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی سەردانی بەشی پلان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشداربوو دەتوانێت بە یەکێک لەم بابەتانە بەشداری فستیڤاڵەکە بکات، ئەوانیش کاری دەستی، کەلوپەل، نەخش و نیگار، خواردنی کوردەواری.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ