شانۆیی باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایش دەکات

شەیری بکە لە:
شانۆیی باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایش دەکات

شانۆیی باڵندەی کامەرانی

ئاڤا نیوز

شانۆیی باڵندەی کامەرانی بە سپۆنسەری میدیایی ئاڤا دەست بە نمایشەکانی دەکات و نمایشەکەی بۆ خێزان گونجاوە. 

وینە گەورەکە: زیاتر لە چوار مانگە ستافێکی گەورەی شانۆیی ئامادەکاری و پڕۆڤەی شانۆی "باڵندەی کامەرانی" دەکەن، بڕیارە کاتژمێر شەش و نیوی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، یەکەم نمایشی لە هۆڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان لە هەولێر دەستپێبکات و ڕۆژانە لە هەمانکاتدا بەردەوام دەبێت.

لێدوانی فەرمی: هونەرمەند شوان کەریم، نووسەر و دەرهێنەری شانۆییەکە و بە ئاڤای گوت: نمایشەکە بۆ خێزان زۆر گونجاوە و ستافێکی زۆر گەورە لە پشتەوەی شانۆییەکەیە و هیوادارین جێگەی ڕەزامەندیی بینەران بێت. لە شانۆییەکە کۆمەڵێک توانای نوێ هەیە و تاوەکو بینەرمان هەبێت لە هەولێر بەردەوام دەبێت، بەرنامەمان هەیە لە سلێمانیش نمایشمان هەبێت.

زانیاریی زیاتر: باڵندەی کامەرانی شانۆییەکی سیاسی و تەنز ئامێزە و باسی دۆخی ڕاستەقینەی ئێستای کۆمەڵگە دەکات، ستافی شانۆییەکە لە 27 کەس پێکهاتوون و 19 کەسیان ئەکتەرن.

ئەو هۆڵەی نمایشەکەی تێدا دەکرێت، جێگەی زیاتر لە 200 بینەر دەبێتەوە و بلیتەکان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی پسووڵەوە بەشێوەی ئۆنلاین دەفرۆشرێت، هەروەها لە بەردەم هۆڵی نمایشەکەش بەردەستە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ