یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
- کولتوور
- 24 ئاب
ئاڤا نیوز
یەكێک لە کافتریا جوان و سەنگینەکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی شەوی هەینی هۆتێل لالەزار زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و چەکدارانی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی لە هۆتێل لالەزاری سلێمانی، زیانێکی زۆر بەر چەندین ماڵ و شوێنی بازرگانی کەوتووە و بەجۆرێک تێکچوون کە پێویستییان بە چاکسازییەکی گەورە هەیە.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لەو شوێنە بازرگانییانەی کە لە سلێمانی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، نالی کافێیە، کە شوێنێکی تەواو جوان و جیاوازە و کوڕ و کچانی شارەکە بۆ بەسەربردنی کاتێکی ئارام و دوور لە دووکەڵ و ژاوەژاو ڕوویان تێدەکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کافێکە بەناوی شاعێری گەورەی کورد "نالییەوە" ناونراوە و پەیکەرەکەی لەناوەڕاستی کافێکە دانراوە، هاوکات کتێبخانەیەکی گەورەی تێدابووە کە سەرچاوەیەکی باشی خوێندنەوە بووە بۆ میوانان.
ئەمەش بزانە: کافێکە دەکەوێتە گردی سەرچناری سلێمانی و ڕاستەوخۆ دەکەوێتە تەنیشت هۆتێل لالەزاری سلێمانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب