بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەهۆی نادروست مامەڵەکردن و نەگرتنەبەری ڕێکاری زانستی، بە هەزار ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مرداربوونە. کۆی گشتیی کێشی ماسییەکان نزیکەی 60 کیلۆگرام بوون.

چیرۆکی سەرەکی: پێنج بۆ شەش هەزار ماسی لە حەوزە هەڵواسراوەکانی بەخێوکردنی ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مرداربوونە و لەناوچوون.

هۆکارە زانراوەکان: بەپێی بەدواداچوونی لیژنەكانی قایمقامیەتی دەربەندیخان دەرکەوتووە، هۆکاری مردنی ماسییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی حەوزەکانی بەخێوکردنی ماسی لەو بەنداوە لە تۆڕ (شبکة) پێکهاتوون و کونی شەبەکەکان بچووکن، ماسییەکان لەو کوونە بچووکانە چونەتە ناو حەوزەکان، دوای ئەوەی ماسیەکان گەورە بوون نەیانتوانیوە بێنە دەرەوە، خاوەنی حەوزەکانیش ماسیەکانیان پێگەیشتوون و فرۆشتوویانە، ئاوی حەوزەکانیش کەمبووەتەوە بووەتە هۆی مرداربوونەوەی ماسییەکان.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لەناوچوونی ئەو ماسییانە  بەهۆی نەخۆشی نەبووە و بەدوورە لە ڕاوکردنی نایاسایی و مادەی ژەهر و زیانبەخش، بەڵکو بەهۆی نادروست مامەڵەکردن و نەگرتنەبەری ڕێکاری زانستی ئەو حەوزانەی بەخێوکردنی ماسی بووە.

ئەمەش بزانە: ماسییەکان لە جۆری چاتکە بوون و کۆی گشتیی کێشی ماسییەکان نزیکەی 60 کیلۆگرام بوون.

چارەسەرکان: بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و بۆنکردن، ماسییەکان لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان کۆکرانەوە و بەشێوەیەکی زانستی لەناوبران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ