هەزاران خانەنشینی شارستانی داوای گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازییان دەكەن
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
هەزاران خانەنشینی شارستانی داوای گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازییان دەكەن و داوا لە ئاڤا دەکەن بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکات.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی كوردستان هەزاران فەرمانبەر هەن كە پێشووتر خزمەتی سەربازییان هەبووە، بەڵام ئەو خزمەتەیان بۆ نەخراوەتە سەر ڕاژەی شارستانی كاتێك خانەنشین بوون، داوا دەكەن ئەو خزمەتەیان بۆ بخرێتە سەر ساڵانی خزمەتیان بەمەش مووچەكەیان زیاد دەبێت.
زانیاریی پەیامنێر: ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ژمارەیەك خانەنشین بە نوێنەرایەتیی هەزاران خانەنشینی شارستانی داوایان لە هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا کرد بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکات و دڵنیایان بکاتەوە ئاخۆ ئەو خزمەتە سەربازییەی لە ڕابردوو هەیانبووە دەخرێتە سەر مووچەكانیان یاخود نا.
یاسین محەممەد یەكێكە لەو خانەنشینانە و دەڵێت، "هەرچەندە بێ ئومێد کراوین خزمەتەکەمان بۆ بگەڕێنرێتەوە، بەڵام داوا لە ئاڤا دەكەین وەک چۆن لە ڕابردوو دەنگ و ڕەنگی خانەنشینان بووە، ئەمجارەش دەنگمان بگەیەنن بە لایەنی پەیوەندیدار، بۆ ئەوەی ئەو مافەمان نەخورێت".
لێدوانی فەرمی: مەریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان 1-1-2025ی بۆ خانەنشینان کردووەتە بنەما بۆ هەژمارکردنی خزمەتی سەربازی کە لەدایکبووی ساڵەکانی 1962، 1963، 1964 دەگرێتەوە و ژمارەیان نزیکەی 25 هەزار خانەنشین دەبێت.
ئێستا دوای ئەوەی هەر خانەنشینێک لەلایەن وەزارەتەکەی خۆیەوە داوای گێڕانەوەی ڕاژەی سەربازی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرز کردووەتەوە، تەنیا ماوە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر بكات، دوای پەسەندکردنیشی، ئیدی ڕاژە سەربازییەكانیان بۆ دەچێتە سەر مووچەی خانەنشینییان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریكا و هاوپەیمانان دڵنیایی بە پێشمەرگە دەدەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی هەڵمەتی دەستگیرکردنی لایەنگرانی لاهوور شێخ جەنگی بەردەوامە