لاهوور شێخ جەنگی لە زیندان چاوی بە هاوسەرەکەی کەوت؛ "تەندروستیی باشە و لە منداڵەکانی پرسی"
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل بۆیەکەمجار دوای ڕووداوەکانی 22ی ئاب و دەستگیرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە، لە زیندان چاوی بە گەشە حەمەچاوشینی هاوسەری کەوت، دوای دیدارەکەش هاوسەرەکەی بە خزمەکانی وتووە، تەندروستیی لاهوور شێخ جەنگی باشە و پرسیاری لە تەندروستی منداڵەکانی کردووە.
وێنە گەورەکە: 22ی ئاب هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بەهۆکاری ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە دەوری ماڵی لاهوور شێخ جەنگی و بارەگای سەرەکی حیزبەکەیان لە هۆتێل لالەزار دا و ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و هێزی دووپشکی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی ڕوویدا، ڕووداوەکە لە ئاستی کوردستان، عێراق و جیهان کاردانەوەی لێکەوتەوە و وەک هەوڵێک بۆ بەکارهێنانی هێزی فەرمی لە "ململانێی سیاسیدا" خوێندنەوەی بۆکرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیوییەتی، دواینیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە زیندانی ئاسایشی سلێمانی لە کانی گۆمە، لاهوور شێخ جەنگی چاوی بە گەشە حەمە چاوشینی هاوسەری کەوتووە، چاوپێککەوتنەکە چەند خولەکێکی خایاندووە و لاهوور شێخ جەنگی هەواڵی منداڵەکانی پرسیوە کە ئەو دوو هاوسەرە سێ منداڵیان هەیە، دوو کوڕ و کچێك.
لاهوور شێخ جەنگی لەگەڵ هاوسەرەکەی باسی ئەوەیان کردووە، ئێستا منداڵەکان دۆخیان چۆنە و لە چ حاڵێکدان، دوای شەڕەکە چییان وتووە و دەروونیان چۆن بووە، چەند خەمیان لەو دۆخە خواردووە کە باوک و خاڵ و پوورەکانی تێیکەوتوون.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئاڤا زانیویەتی کە گەشە حەمەچاوشین دوای بینینی لاهوور شێخ جەنگی بە خزم و کەسوکارەکەی وتووە، تەندروستیی لاهوور باشە و جێگیرە، هەروەها دڵخۆش بووە بەوەی کە ڕێگەیان پێداوە خێزانەکەی ببینێت.
پێدراوە ڕاستەکان: ئاڤا پرسیاری لەو سەرچاوەیە کرد کە بۆچی نەیانهێشتبوو لەگەڵ هاوسەرەکەی بچنە لای لاهوور شێخ جەنگی، سەرچاوەکە وتی، بەرپرسانی ئاسایش پێیان وتووە با لە قۆناغی یەکەمدا تەنیا هاوسەرەکەی سەردانی بکات، بۆ قۆناغی دواتر لەوانەیە ڕێگە بدەن منداڵەکانیشی بچن بۆ لایی و باوکیان ببینن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

Ava Media
Ghost
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران خانەنشینی شارستانی داوای گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازییان دەكەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران خانەنشینی شارستانی داوای گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازییان دەكەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریكا و هاوپەیمانان دڵنیایی بە پێشمەرگە دەدەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی هەڵمەتی دەستگیرکردنی لایەنگرانی لاهوور شێخ جەنگی بەردەوامە