
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان - کۆڵۆنێڵ دێک پایلویک، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەرپرسێكی باڵای كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر، دڵنیایی دەدات كە ئەمریكا و هاوپەیمانان لە هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ دووشەممە 1-9-2025، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دێک پایلویک، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی سەربازیی یاوەری کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا سەبارەت بە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی چاکسازی و بنیاتنانی دوو ناوچەی سەرکردایەتیی سەربازی و فیرقەکانی پیادە لە وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆ کرا، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: پرۆسەی چاکسازی بەردەوامە و هەوڵەکانمان بۆ سەرخستنی چاکسازی چڕتر کردووەتەوە.
وەزیری پێشمەرگە ڕاشیگەیاند، "هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە قۆناغی گەشەسەندن و بەهێزبووندایە بۆ ئەمەش پێویستمان بە هاوکاری دۆستەکانمانە لە سەروو هەموویانەوە ئەمریکا، دڵنیابووینەوە ئەمریکا و هاوپەیمانان لە هاوکاری و پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبن".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کۆڵۆنێڵ دێک پایلویک، بە سەردانیکردنی وەزارەتی پێشمەرگە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی چاکسازی دڵخۆشی خۆیی دەربڕی و ڕایگەیاند: بەردەوام هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەبین بۆ بنیتانانی ژێرخانێکی سەربازیی نیشتمانی بەهێز و بە ئامانجگەیاندنی پرۆسەی چاکسازی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران خانەنشینی شارستانی داوای گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازییان دەكەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی هەڵمەتی دەستگیرکردنی لایەنگرانی لاهوور شێخ جەنگی بەردەوامە