ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای قیڕتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانیان دەکەن

شەیری بکە لە:
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای قیڕتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانیان دەکەن

ئاڤا نیوز

دانیشتووانی گەڕەکی گوڵانی بنەسڵاوەی هەولێر دوو ساڵە کۆنکرێتی لێواری شەقامەکانیان بۆ کراوە، بەڵام شەقامەکانیان قیڕنەکراوە، سەرۆكی شارەوانیی بنەسڵاوەش دەڵێت، پڕۆژەکە لە پلانی پرۆژەکانی 2025 دایە و بودجە خەرج بکرێت قیڕ دەکرێت.

وێنە گەورەکە: دانیشتووانی گەڕەکی گوڵان ناڕازین لەوەی دوو ساڵە کۆنکرێتی لێواری شەقامەکانیان بۆ دانراوە، بەڵام هێشتا شەقامەکانیان بۆ قیڕ نەكراوە، بەوهۆیەش زستانان بەهۆی قوڕ و لیتە و هاوینانیش بەهۆی تۆز و خۆڵەوە هەراسان دەبن.

لێدوانی فەرمی: زریان سەباح، سەرۆكی شارەوانیی بنەسڵاوە بە ئاڤای گوت، "قیڕكردنی كۆڵان و شەقامەكانی گەڕەكی گوڵانی بنەسڵاوەمان خستووەتە پلانی ساڵی 2025، چاوەڕێین دوای خەرجکردنی بودجەی پەرەپێدانی وەزارەتی شارەوانی، پڕۆژەكە دەستپێدەكەین".

سەرۆكی شارەوانی بنەسڵاوە وتیشی، بێ جیاوازی سەرجەم و شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكەكە قیڕ دەكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ