
دیمەنێک لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی کەشناسیی ئێران، پلەی گەرما لە چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕیکۆردی 50 ساڵی ڕابردووی شکاندووە. ئەم شەپۆلە گەرمایە چاوەڕوان دەکرێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژی دیکەش بەردەوام بێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەسغەری، شارەزای ڕێکخراوی کەشناسیی ئێران، ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە پلەی گەرما لە شارەکانی سنە، ئیلام، کرماشان و خوڕماوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرزترین پلەی نیوسەدەی ڕابردووی تۆمار کردووە.
ئەوەی پێوویستە بیزانیت: لە ناوچە گەرمەسێرەکانی ئیلام، پلەی گەرما نزیکەی 50 پلەی سەدی بووە. هەروەها، خەبات قەمەری، شارەزای ڕێکخراوی کەشناسیی پارێزگای سنە، ئاماژەی بەوەدا کە پلەی گەرما لە شاری سنە گەیشتووەتە 42 پلە، کە لەم کاتەدا بێوێنە بووە.
لەلایەکی دیکە: محەممەد عەلی زورئاوەند، بەڕێوەبەری کەشناسیی پارێزگای ئیلام، ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە پلەی گەرما لە شاری کرماشان 42 پلە و لە شاری قەسرشیرینیش 45 پلە بووە.
بەپێی پێشبینییەکانی محەممەد عەلی زورئاوەند، چاوەڕوان دەکرێت پلەی گەرما تاوەکو ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ڕوو لە دابەزین بکات و تا ڕادەیەک کەشوهەوا فێنک ببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن