
دیمەنی ئاگرە بەهێزەکەی پێنجوێن
ئاڤا نیوز
دوای دوو ڕۆژ و بە بەشداری دەیان کەس لە کارمەندانی بەرگریی شارستانی و کەسانی خۆبەخش، قایمقامی پێنجوێن لەڕێگەی ئاڤاوە کۆنترۆلکردنی ئاگرەکەی سنووری گوندەکانی هەڵاڵاوا و مەسۆی ڕاگەیاند.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی پێنجشەممە 28-8-2025، ئاگرێك لە دەورووبەری هەردوو گوندی هەڵاڵاوا و مەسۆ لە سنووری قەزای پێنجوێن كەوتەوە، بەو هۆیەوە ڕووبەڕێكی گەورەی پووش و پاوان و داری سرووشتی سووتان و دوای چەند كاتژمێرێك كۆنترۆڵ كرا و دامركایەوە، بەڵام دوێنێ هەینی جارێكی دیكە سەری هەڵدایەوە و بەو هۆیەوە تاوەكو ئێستا دوو كەس سووتاون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
لێدوانی فەرمی: هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئاگرە بەهێزەکەی پێنجوێنمان کۆنترۆڵ کرد، سوپاسی ئاڤا میدیا دەکەم کە بە درێژایی دوو ڕۆژی ڕابردوو ڕووماڵێکی زۆر خێرای ئاگرەکەی کرد و هەموو لایەکی ئاگادار کردەوە."
- ئێستا تیمەکان چاودێری دۆخەکە دەکەن، بەهۆی پاشماوەی پشکۆ و بەهێزی با ئەگەری دووبارە ئاگرکەوتنەوە هەیە.
هۆکارە زانراوەکان: ئەگەرچی هێشتا بەفەرمی ڕانەگەیێنراوە هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە چی بووە، بەڵام کەسێک بە تۆمەتی هەڵكردنی ئاگرەكە دەستگیر كراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە، كەسەكە خەڵكی گوندی هەڵاڵاوایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن