تیمێکی هەڵکۆڵین لەو دوو شوێنەوارەی بەنداوی مووسڵ کە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەکە دەرکەوتوون
ئاڤا نیوز
هەڵکۆڵین بۆ دوو شوێنەوار دەکرێت کە بەهۆی دابەزینی ئاوی بەنداوی مووسڵ دەرکەوتوون.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمساڵ ئاوی بەنداوی موسڵ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بەهۆیەوە چەند شوێنەوارێک دەرکەوتوون، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەو دوو شوێنەوارە کردووە کە لە شوێی دابەزینی ئاوی بەنداوەکە لە سنووری ناحیەی خانکێی سەر بە قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک دەرکەوتوون.
زانیاریی پەیامنێر: ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە دهۆک وتی، دوای دابەزینی بەنداوی مووسڵ دوو شوێنەوار دەرکەوتوون و ماوەی 10 ڕۆژە لەلایەن تیمێکی ئەکادیمی هەرێمی کوردستان کاری هەڵکۆڵین لەو دوو شوێنەوارە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک بە ئاڤا میدیای وت: ئەو دوو شوێنەوارەی دۆزراونەتەوە، یەکێکیان شوێنەواری گوندێکە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێنج هەزار ساڵ پێش ئێستا، ئەوەی دیکەشیان گۆڕستانێکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار و 300 ساڵ پێش ئێستا.
بە وتەی د. بێکەس بریفکانی، لەو گۆڕستانە 40 گۆڕ دۆزراونەتەوە ،گۆڕی دەگمەنن و لە خۆڵی گەرمکراو هاوشێوەی دروست کردنی کەرپووچ دروست کراون و ڕووەو باکوورن، چەند کەلوپەلێکی وەک گۆزە، تابووت و تەندووریش لە ئاواییەکە دۆزراونەتەوە، هەمووشیان دەگوازرێنەوە مۆزەخانەی دهۆک بۆ ئەوەی نۆژەنبکرێنەوە و لێکۆلینەوەی زانستییان لەسەر بکرێت و لە مۆزەخانەکەش نمایش بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەنداوی مووسڵ لەسەر ڕووباری دیجلە دروست کراوە، ساڵی 1981 دەست بە دروستکردنی کرا و ساڵی 1986 کرایەوە. بەنداوەکە گەورەترین بەنداوی عێراقە و یەکێکە لە گەورەترین بەنداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، درێژیەکەی 3.2 کیلۆمەترە و بەرزیەکەی 131 مەترە، زۆرترین توانای کۆگاکردنی ئاوی تێدایە کە نزیکەی 11 ملیار مەتر سێجایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب