
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، بە هاوکاری ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیکە، ڕێکارەکانی لێپرسینەوە لە سەرۆکوەزیرانیان تەواو کردووە و داوایان لە سەرۆکی پەرلەمان کردووە کاتێکی فەرمی بۆ ئەم مەبەستە دیاری بکات.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی ڕاسپارد خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ئامادە بکەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و ناردنی بۆ پەرلەمان، بەڵام تاوەکو ئێستا خشتەکە ڕەوانە نەکراوە بۆ دەنگدان لەسەری.
بڵاوکراوەی فەرمی: مستەفا گەرعاوی، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بەوەداوە، هۆکاری ئەم هەوڵە بۆ پێشێلکارییەکانی سەرۆکوەزیران دەگەڕێتەوە کە بریتین لە نەناردنی خشتەکانی بودجە و شیکارییە داراییەکان و دواکەوتنی پڕۆژەیاسای خزمەتی شارستانی فیدراڵی.
زانیاریی زیاتر: ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە گەرعاوی سکاڵایەکی یاسایی لە دژی حکومەت لەلای داواکاری گشتی تۆمار کردبوو کە ئەویش دۆسیەکەی ئاراستەی پەرلەمان کرد بۆ ئەوەی ڕۆڵی دەستووری خۆی ببینێت. پەرلەمانتارەکە باسی لەوەشکردووە، دواتر پرسیارێکی زارەکی ئاراستەی وەزیری دارایی کردووە لەناو پەرلەمان.
لەهەمان کاتدا: بەپێی قسەکانی گەرعاوی، ئەو لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری "بەرەی ناوەڕاست و باشوور" ڕێکارەکانی لێپرسینەوەیان لە سەرۆکوەزیران تەواو کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی بەندی ژمارە 32/ یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، پەرلەمانتاران دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە بانگهێشتی سەرۆككۆمار و لێپرسینەوەو بانگهێشتكردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكوەزیرانیشەوە، یاخود هەر بەرپرسێكی دیكەی دەسەڵاتی جێبەجێكردن بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە