ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکێکی هەریر ماوەی یەک ساڵە قیرتاوکردنی کۆڵانەکانی وەستێنراوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
دانیشتووانى گەڕەکی فەرەنسۆ هەریری لەشارۆچکەی هەریر کێشەی تەواونەکردنی قیرتاوكردنى كۆڵانهكانیان هەیە. قایمقامی قەزاکەش دڵنیایی دەدات لە تەواوکردنی پڕۆژەکە.
وێنە گەورەکە: 300 ماڵ لە گەڕەکی فەرەنسۆ هەریری لە قەزای هەریر هەن، کێشەی تەواونەکردنی قیرتاوکردنی گەڕەکەکەیان هەیە کە بۆ ماوەی ساڵێک دەبێت دەست بەکارەکانی قیرتاوکردنی گەڕەکەکە کراوە. بڕیاربوو پڕۆژەکە لەماوەی هەشت مانگ دوای دانانی بەردی بناغەکەی تەواو بکرێت، بەڵام بەهۆی کێشەی دارایی کارکردن لە پرۆژەکە دواکەوت و ماوەیەک وەستا، تەواونەکردنی پڕۆژەکە ماڵەکانی ئەو گەڕەکەی نیگەران کردووە.
لێدوانی فەرمی: شێروان جەلال، قایمقامی قەزای هەریر بەئاڤای ڕاگەیاند: ئێستا دەست بە تەواوکردنی کارەکانی پڕۆژەکە کراوەتەوە، بڕیارە تا تەواو دەکرێت کارەکانی نەوەستێندرێت.
- ئێستا لە قۆناغی پشکنینی خاکی گەڕەکەکەن و کۆمەڵێک پشکنینی بۆ دەکرێت، بۆیە تاوەکو دەرەنجامی پشکنینەکان دەگەڕێتەوە کارەکان وەستێندراون.
- ئەگەر دەرەنجامی پشکنینەکان گەڕایەوە و گونجاو و باشبوون یەکسەر دەست بە قۆناغی دواتر دەکرێت، "هاونیشتمانیانی خۆمان دڵنیا دەکەینەوە کە پڕۆژەکە تەواو دەکرێت و هیچ خەمیان نەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە