ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە

شەیری بکە لە:
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە

ئاڤا نیوز

بەپێی توێژینەوەکان خۆراکی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری سستبوونی دڵ، جەڵتەی مێشک و ئاڵۆزییەکانی دیکەی دڵ و خوێنبەرەکان.

چیرۆکی سەرەکی: پزیشکانی پسپۆڕی تەندروستیی گشتی باس لە سوودەکانی خۆراکی هاوسەنگ دەکەن بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتیی لەش بەتایبەتیش تەندروستیی دڵ، یەکێک لە ماددە خۆراکییە گرنگەکان پۆتاسیۆمە کە یارمەتیی کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن و هاوسەنگیی شلە و پاراستنی کارکردنی ماسولکەکان دەدات.

پێنج خۆراکی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم دەخەینەڕوو کە یارمەتیی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەدەن:

- پەتاتە

یەکێک لە سوودە گرنگەکانی پەتاتەی شیرین بەرزیی ڕێژەی پۆتاسیۆمە، پەتاتەیەکی قەبارە مامناوەند نزیکەی 540 میلیگرام کانزای پۆتاسیۆمی تێدایە. هاوکات دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامین "ئەی و سی" کە تەندروستیی گشتیی دڵ و خوێنبەرەکان دەپارێزن.

- سپێناخ

سپێناخ و سەوزە گەڵادارەکانی دیکە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم و کانزا سەرەکییەکان، یەک ژەم سپێناخی کوڵاو زیاتر لە 800 میلیگرام پۆتاسیۆم دابین دەکات. هاوکات سپێناخ دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم و ئاسن، کە سوودیان هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستیی سووڕی خوێن.

- ئەڤۆگادۆ

ئەڤۆگادۆ بە خۆراکێکی تەندروست بۆ دڵ ناسراوە، بەهۆی بەرزیی ڕێژەی چەورییە تاک ناتێرەکان و پۆتاسیۆم. هاوکات دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی خۆراکی، دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامین "ئەی و سی" کە یارمەتیی پاراستنی تەندروستیی گشتیی دڵ و خوێنبەرەکان دەدەن.

- مۆز


مۆز یەکەم میوەیە کە بۆ پۆتاسیۆم بیری لێ دەکرێتەوە. مۆزێکی قەبارە مامناوەند نزیکەی 400 میلیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە. مۆز جگە لە سوودە تەندروستییەکانی بۆ دڵ، سەرچاوەی وزەی خێرایە و هەرسکردنیشی ئاسانە.

- فاسۆلیای سپی

فاسۆلیا و گەنمەشامی سەرچاوەیەکی باشی پۆتاسیۆمن، یەک کوپ فاسۆلیای سپیی کوڵاو 100 هەزار میلیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە. هاوکات دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و سەرچاوەی پڕۆتینی ڕووەکی، ئەمەش وایکردووە بەڕێژەیەکی گونجاو بەکاربێت بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ