توێژینەوەیەکی زانستی: لەدەستدانی کەسی نزیک ئەگەری مردنی پێشوەخت زیاد دەکات
- تەندروستی
- 26 ئاب

خانمێک لە نزیک تەرمی ئازیزێکییەوە دەگریەت
ئاڤا نیوز
توێژینەوەیەکی نوێ تەندروستیی دەریخستووە ئەو کەسانەی کە کەسێکی نزیکیان لەدەست دەدەن، بەهۆی ئەوەی زیاتر تووشی نیگەرانی دەبن ئەگەری مردنی پێشوەختیان زیاترە.
چیرۆکی سەرەکی: لە توێژینەوەکەدا کە لە زانکۆی ئارهوس لە دانیمارک کراوە، لێکۆڵینەوەیان لە دەرئەنجامە تەندروستییە درێژخایەنەکانی کەسوکاری خەمگینەکان لە دانیمارک کردووە لە ماوەی 10 ساڵدا، لەو توێژینەوەکەدا 1735 کەس بەشداربوون، دابەشکراون بەسەر دوو گرووپی کە "ئاستی نزم" و "ئاستی بەرز"ی نیشانەکانی خەم وپەژارەیان هەبووە.
زانیاریی زیاتر: دەرکەوتووە ئەوانەی ئاستێکی بەرزی خەم و پەژارەیان هەڵگرتووە یاخود تووشی کۆستێکی گەورەی وەک لەدەستدانی ئازیزێکیان بوون، سترێسییان زۆرترە، لە ڕووی سۆزدارییەوە بێهێز بوون و ژیان لەلایان بێ مانایە، هەندێکجار تووشی خەمۆکی دەبن، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لە دوای ئەو کۆستە گەورەیە لە ماوەی 10 ساڵی دوای ئەو کۆستە ئەگەری گیان لەدەستدانییان زیاترە بەراورد بەو کەسانەی کەمتر ئازار و خەمیان لە دڵییان هەڵگرتووە.
ئەمەش بزانە: بەپێی هەمان توێژینەوە دۆخی ئابووری خراپ و سەختییەکانی زیاتر کاریگەری لەسەر دەروونی ئەو کەسانە دەکات، بۆیە پێویستییان بە پاڵپشتی دەروونی دەبێت، هەروەها چارەسەری دەروونییان بۆ بکرێت بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی پەستان و خەمۆکی.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی وەزاری بۆ بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەردەکرێت