ئامبۆلانسێکی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێر
ئاڤا نیوز
بڕیارە سەرجەم نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کاروبارەکانی بکرێنە ئەلیکترۆنی، پرۆسەکە ئێستا دەستیپێکردووە و بەشێکی نەخۆشخانەکان کارەکانیان تەواو بووە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سیستمی بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکان لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی کاروبارەکان لە نەخۆشخانەکان دەستپێکردووە، لە کۆی 16 نەخۆشخانە، دوو نەخۆشخانە کاروبارەکانیان کراون بە ئەلیتکرۆنی.
لێدوانی فەرمی: سەعد کەمال، بەڕێوەبەری کارگێریی نەخۆشخانەی ڕزگاری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ماوەیەکی زۆرە وەزارەتی تەندروستی سەقاڵی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی نەخۆشخانەکانە، ئێستا بەشێک لە کارەکانی نەخۆشخانەی ڕزگاری تەواو کراوە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرجەم کارەکان بکرێنە ئەلیکترۆنی. هاوکات، ئێستا نەخۆشانەی پیرمام و تەلاسیما و بانکی خوێن سیستمی کاروبارەکانیان بە ئەلیکترۆنی کراوە.
- هەندێک کاروبار لە نەخۆشاخانەی لەدایکبوون و ڕزگاری کراون بە ئەلیکترۆنی، چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیک تەواوی سیستمی نەخۆشخانەکان بکرێتە ئەلیکترۆنی.
بۆچی گرنگە: دوای ئەوەی سیستمی نەخۆشخانەکان کران بە ئەلیکترۆنی، هاووڵاتیان چیتر نۆرەی بلیت و تیشک و تاقیگە ناگرێت، ئامێرێک دادەنرێت و بارکۆدی لەسەرە لەڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە بلیت دەبڕێت و پارە دەدات، دوای پشکنین ئەو دەرمانانەی بۆ نەخۆش پێویستە دەنێردرێت بۆ دەرمانخانە و هاووڵاتیان دەتوانن وەری بگرن بەبێ ئەوەی بلیتی لەلا بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و نەهێشتنی ڕۆتینیات، بەشێکی زۆر لە کاروبارەکانی دامودەزگاکان بە ئەلیکترۆنی کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی وەزاری بۆ بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەردەکرێت