
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، ئەو دوو مێرمنداڵە کە گیانیان لەدەست داوە، دراوسێی یەکدی بوون و دوای توێکاری بۆ تەرمەکانیان، ڕادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە.
ئاڤا نیوز
کاتژمێر 9ی ئەمشەو، لەسەر شەقامی 150 مەتریی شاری هەولێر بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو مێرمداڵ کە تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 11 ساڵاندا بووە و دراوسێی یەکدی بوون گیانیان لەدەست دا.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا ڕایگەیاند، ئەو دوو مێرمنداڵە لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر شەقامی 150 مەتریی شاری هەولێر گیانیان لەدەست داوە. ڕووداوەکە کاتێک ڕووی داوە کە ئەو دوو مێرمنداڵە لەسەر ماتۆڕسکیلێک بوون و ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە ماتۆڕسکیلەکەیاندا. دواتر ئەو دوو مێرمنداڵە بە برینداری گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕزگاریی شاری هەولێر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، ئەو دوو مێرمنداڵە کە گیانیان لەدەست داوە، دراوسێی یەکدی بوون و دوای توێکاری بۆ تەرمەکانیان، ڕادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە تەمەنی 25 ساڵانە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی پیرزینەوە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە