ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە

تۆمەتبار (ش.ک) کە لە ڕووبەڕووبەوونەوەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا

ئاڤا نیوز

 

لەنزیک هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە قەزای شێخان ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان تۆمتبارێكی ماددەی هۆشبەر و هێزێكی ئاسایش ڕووی دا و لە ئەنجامدا تۆمەتبارەكە و دوو كارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەست دا و سێ كارمەندی دیكەش زامدار بوون.

 

لێدوانی فەرمی: سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: زیاتر لە ساڵێك بوو هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش بەدوای ئەو تۆمەتبارەدا دەگەڕان كە بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر بوو و لەلایەن دادگاوە داواكراو بوو، ئەمشەو زانیارییان هەبووە كە بەشدار بووە لە ئاهەنگێك و چووەتە نێو هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە قەزای شێخان.


بەگوتەی سەردار شێخ یەحیا، دوای كۆتاییهاتنی ئاهەنگەكە، هێزەكەی ئاسایش هەوڵیان داوە تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن و تۆمەتبارەكەش ڕاستەوخۆ دەستڕێژی گوللەی لە هێزەكە كردووە و بەو هۆیەوە دوو كارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەست داوە و سێ كارمەندی دیكەش زامدار بوونە.

 

لەلایەکی دیکە: لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بەناوەکانی  سدیق ئاڤریڤی و بەسام ئیبراهیم شەهید بوون.


-هاوکات هەر لە ڕووبەڕووبوونەوەكەدا تۆمەتبارەكە بەناوی ( ش.ک) گیانی لەدەست داوە. هاوکات هاووڵاتییەکی مەدەنیش لە ڕووداوەکە بریندار بووە.


زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا برینی یەكێك لە بریندارەكانی هێزەكەی ئاسایش سەختە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ