له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
دروستبوونی دەمەقاڵێ و شەڕ لەنێوان گوڵفرۆشێک و شۆفێرێک لە یەکێک لە ترافیک لایتەکانی هەولێر کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و هەردوولا یەکتر تۆمەتبار دەکەن، شۆفێرەکەش سکاڵای تۆمار کردووە.
ببینە و ببیستە: ڤیدیۆیەکی شەڕە قسە و دواتر بەریەککەوتن لەنێوان گەنجێک و گوڵفرۆشێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە، کە تێیدا گوڵفرۆشەکە بە بوتڵێکی شووشە سەری هاوڵاتییەکەی شکاندووە و برینداری کردووە.
لێدوانی فەرمی: گوڵفرۆشەکە، کە لە چوارڕیانی فڕۆکەخانی هەولێر گوڵ دەفرۆشێت، لە بە ئاڤای وت: "دەوری کاتژمێر یەکی شەو بوو، ئۆتۆمبێلێک هات و لە ترافیکەکەدا وەستا. ژن و پیاوێک بوون، پیاوەکە سەرخۆش بوو. منیش چوومە لایان و وتم کاکە گوڵێک ناکڕی بۆ ژنەکەت؟ سەیرم کرد تووڕە بوو، پاڵێکی پێوەنام و جنێوێکی بە باوکم دا. ئێ منیش باوکم مردووە، پێم ناخۆش بوو. لەناو ئۆتۆمبێل هاتە خوارەوە و ملی گرتم، ئیتر خۆم لەژێر دەستی دەرهێنا و بوتڵێکی شووشەم بەدەستەوە بوو، کێشام بەسەری، ئیتر مۆبایلی دەرهێنا و وێنەی گرتم و بڵاوی کردەوە."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەو گەنجەی کە ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە و سکاڵای لە بنکەی پۆلیسی عەنکاوە تۆمار کردووە، بە ئاڤای وت: "لەگەڵ خێزانم بووم، لە ترافیک گوڵفرۆشەکە هات یەخەی گرتین، شەقی لە جامی ئۆتۆمبێلەکە دەدا و دەیگوت گوڵم لێ بکڕن. وتمان کاکە وازمان لێبێنە نامانەوێ. ئیتر دواتر جنێوی دا، منیش بۆی چووم کەلەیەکی لێدام. منیش پاڵێکم پێوەنا، ئەویش بوتڵێکی شووشەی لە لایەک شاردبووەوە، دیار بوو بۆ شەڕ هێنابووی. شەش بوتڵی لە ئۆتۆمبێڵەکەم دا، دواتر دانەیەکی لە سەرمدا و سەری تەقاندم. لە پشتەوە چوار تەقەڵ سەرم دووراوەتەوە. لە بنکەی پۆلیسی عەنکاوە سکاڵام تۆمار کردووە."
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان