ئاسایشی هەولێر سەبارەت بە شەڕەكەی ئەمڕۆی گەڕەكی تەیراوە ڕوونكردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
ئاسایشی هەولێر سەبارەت بە شەڕەكەی ئەمڕۆی گەڕەكی تەیراوە ڕوونكردنەوە دەدات

دیمەنی ساتی گەیشتنی تیمەکانی ئاسایش بۆ شوێنی ڕووداوەکە. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ئاسایشی هەولێر ئاشكرای دەكات كە بە فەرمانی دادوەر، سێ تۆمەتبار لەسەر شەڕەكەی ئەمڕۆی گەڕەكی تەیراوە دەستگیر كراون.

چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر، شەڕ لەنێوان چەند گەنجێكی دوو خانەوادەدا ڕووی دا و  تەقە كرا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر، دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی تیمەکانمان، دەرکەوت ئەو تەقانەی کە بیستراون بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو خانەوادەوە بووە.

زانیاریی زیاتر: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباری ئەو ڕووداوە دەستگیر کران و بەدواداچوونیش بەردەوامە بۆ دەستگیکردنی تەواوی ئەو کەس و تۆمەتبارانەی هۆکار و بەشدار بوون لەو ڕووداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ