فایلی خەڵك؛ کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک لە بەحرکە نیگەرانی دروست دەکات، شارەوانیش بەڵێنی چارەسەر دەدات
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی بەحرکە لە هەولێر بەهۆی کۆنەکردنەوەی زبڵ و خاشاک نیگەرانن و سەرۆکی شارەوانیش کێشەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ کێشەی دارایی کۆمپانیای کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی شارۆچکەی بەحرکە، ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژە، بەهۆی کۆنەکردنەوەی زبڵ و خاشاکی ماڵەکانیانەوە گلەیی و ناڕەزایەتی دەردەبڕن. ئەم دۆخە ژینگەیەکی ناتەندروست و بۆنێکی ناخۆشی دروست کردووە، بەتایبەتی لە گەڕەکەکانی وەک ئازادی.
لێدوانی فەرمی: ڕەشید کۆچەر، یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکی ئازادی لە قەزای بەحرکە، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "زیاتر لە 10 ڕۆژە ئۆتۆمبێلی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی ماڵان نەهاتووەتە گەڕەکەکەمان، زبڵێکی زۆر لە بەردەم ماڵان کۆکراوەتەوە و دۆخەکە گەیشتووەتە ڕادەیەک کە لەبەر بۆنەکەی ناتوانین بۆ چەند خولەکێکی کەم لەبەردەم ماڵەکەمان بوەستین."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: مەموند عەبدولوەهاب، سەرۆکی شارەوانیی بەحرکە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا، هۆکاری ئەم کێشەیەی گەڕاندەوە بۆ کێشەی دارایی کۆمپانیای کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک، هەروەها لەکارکەوتنی بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکانیان.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی شارەوانی بەحرکە بەڵێنی دا کە لە سبەینێ پێنجشەممەوە دۆخەکە ئاسایی دەکرێتەوە و وتی، "یەک عەلاگەی زبڵ لە بەردەم ماڵان نامێنێت. تەواوی گەڕەکەکان پاک دەکرێنەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب