نرخی زێڕ بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردی نوێ

  • بزنس
  • 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
نرخی زێڕ بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردی نوێ

نمایشکردنی ژمارەیەک پارچە زێر لە بازاڕی زێڕ فرۆشانی هەولێر، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

نرخی زێڕ بەردەوامە لە هەڵکشان و یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە 705 هەزار دینار.

وێنە گەورەکە: ناجێگیری هاوکێشە سیاسییەکان لە جیهان کاریگەری ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتووەتە سێ هەزار و 531 دۆلار، نرخی زێڕیش بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

لێدوانی فەرمی: هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت: لە هەفتەی ڕابردووەوە نرخی زیڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی یەک مسقاڵ زیڕ گەیشتووەتە 705 هەزار دینار.

زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ چوارشەممە 3-9-2025، نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی دانانی نرخەکەی لەلایەن سەندیکای زێرنگەرانەوە بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:-

- یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22: 738 هەزار دینار.

- یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21: 705 هەزار دینار.

- یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18: 605 هەزار دینار.

هۆکارە زانراوەکان: هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئەمانەن:

- تادێت ئەگەرەکانی دابەزاندنی رێژەی سووی بانکی لە ئەمریکا لە 17ی ئەم مانگە بەهێزتر دەبێت.

- بەردەوامی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا کە مەترسی دروستبوونی جەنگی لێدەکرێت.

- بەڕێوەچوونی لووتکەی ئەنجوومەنی سەرکردەکانی ڕێکخراوی هاریکاریی شەنگهای (SCO) لە شاری تیەنجین لە چین کە زیاتر لە 20  سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان  بەشدارییان تێدا کرد.

- بەردەوامی شەڕی غەززە.

- مەترسی هەڵگیرسانەوەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل.

- بەردەوامی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: هەموو پێشبینییەکان بەو ئاراستەیەن کە نرخی زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە و لە ئەگەری ئاڵۆزبوونی زیاتری هاوکیشە سیاسییەکان و هەڵگیرسانی هەر جەنگێک بەرز بوونەوەی نرخی زێڕ خێراتر دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ