
ئاڤا نیوز
کاردانەوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا و هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنەکە بەردەوامن و پارتی سیادە کۆبوونەوەکە بە "نایاسایی" دەزانێت.
وێنە گەورەکە: دوای هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، شەوی ڕابردوو لە بەغدا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئامادەبوونی نۆ ئەندام لە کۆی 16 ئەندام کۆبووەوە، تێیدا پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران، دوو نوێنەرەکەی بەرەی تورکمانی، دوو نوێنەرەکەی پارتی و سێ ئەندامی پێکهاتەی عەرەبیش بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.
لێدوانی فەرمی: خالید مەفرەجی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی سیادە ڕایگەیاند: بە هەموو شێوەیەک ئەو کۆبوونەوەیە ڕەتدەکەینەوە، دەیان سەرپێچی تێدایە، حەوت ئەندامی ئەنجوومەنەکە ئاگادار نەکراونەتەوە، بۆیە کۆبوونەوەکە کۆبوونەوەیەکی نایاساییەو دانی پێدا نانێین.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی مەفرەجی "لە دادگا تانەمان لە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیە داوە و بەڵگەی تەواومان پێشکەشکردووە، کە دەسەلێمێنن دانیشتنەکە نایاساییە، هاوکات داوا دەرکردنی فەرمانێکی وەلائی دەکەین بۆ ڕاگرتنی ڕێکارەکانی ئەو دانیشتنە".
لەلایەکی دیکە: مەفرەجی ئەوەشی ڕاگەیاند: محەممەد ئیبراهیم حافز، سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە پارتی سیادە دوور خرایەوە، ئەو بڕیارەش شەوی ڕابردوو لەلایەن سەرکردایەتی پارتی سیادەوە دەکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆمبی "GBU-57" کارتی فشاری ئەمریکا لە شەڕی ئێران و ئیسرائیلدا
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە سنووری دووکان کەوتە خوارەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین و هاوتا چینییەکەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی چڕکردنەوەی هێرشەکانی دژ بە ئێران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێکی فڕۆکەوانی: ڕاگرتنی گەشتەکان ملیۆنان دۆلار زیان بە عێراق دەگەیێنێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدان لە سنووری نەینەوا زەوی وەردەگرن
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایانی بیانی لە کۆمپانیا نەوتییەکانی عێراق دەکشێنەوە