گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق نهێنی نوێ لەبارەی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک لەگەڵ یەکێتی ئاشکرا دەکات، دەڵێت " یەکێتی رازی بوو بە پاراستنی ناسنامەی عێراقیبوونی شارەکە".
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی 10-08-2024، لە بەغدا بەبێ ئامادەبوونی پارتی، پێکهاتەی تورکمان و بەشێکی هاوپەیمانیی عەرەبی، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران و قەیس خەزعەلی نهێنی ڕێکەوتنەکە ئاشکرا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ میدیای حیزبەكەی ڕایگەیاند: "لای ئێـمە عێراقی بوونی کەرکووک خاڵێکی سەرەکییە بۆ ئەوەی پشتیوانی هەر ڕێککەوتنێک بکەین لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێيی کەرکووک و یەکێتی بە ڕوونی پابەندبوونی خۆی بە عێراقیبوونی کەرکووک ڕاگەیاند و دانی پێداناوە".
زانیاریی زیاتر: قەیس خەزعەلی گوتیشی: "یەکێتی ماوەیەکی درێژە هاوپەیمانمانە و کارێکی سرووشتییە ئێمە بەدەم هاوپەیمانی خۆمانەوە بچین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە نییە دان بە عێراقیبوونی کەرکووکدا بنێت، هەرگیز گوێمان لێنەبووە ئەو کارە بکات نە بەئاشکرا و نە بە نهێنی، پارتی باوەڕی وایە کەرکووک کوردستانی یە". قەیس خەزعەلی ئەمەشی گوت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت