ئیسرائیل داوا لە دانیشتوانی زۆنی 18ـی تاران دەکات چۆڵی بکەن

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل داوا لە دانیشتوانی زۆنی 18ـی تاران دەکات چۆڵی بکەن

دیمەنێکی شاری تاران

ئاڤا نیوز

سوپای ئیسرائیل داوا لە دانیشتوانی زۆنی 18ـی تاران دەکات لە پێناو سەلامەتی و ڕزگارکردنی گیانی خۆیان بە زوویی ناوچەکە بە جێ بهێڵن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل دەڵێت هێرشی سەربازیی دەکاتە سەر ئەم ناوچەیە و ژێرخانەکەی بە ئامانج دەگرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆنی 18ـی تاران ڕووبەرەکەی 37.5 کیلۆمەتری دووجایە و نزیکەی 420 هەزار کەس لەو ناوچەیە نیشتەجێن. ناوچەیەکی پیشەسازی و گرنگە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی میهرئاباد لەم ناوچەیە نزیکە.

زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل پێشتریش داوای چۆڵکردنی زۆنی 3ـی کردبوو و دوای هۆشدارییەکەی باڵەخانەی ڕاگەیاندنی ئێرانی کردە ئامانج.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ