دەنگی سێ تەقینەوە لە تارانی پایتەختی ئێران بیسترا

شەیری بکە لە:
دەنگی سێ تەقینەوە لە تارانی پایتەختی ئێران بیسترا

ئاڤا نیوز

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا میدیا لە ئێران، دەنگی سێ تەقینەوە لە تاران بیستراوە.

وێنە گەورەکە: شەڕی ئیسرائیل و ئێران شەش ڕۆژە بەردەوامە، هێرشەکانیش چرتڕ دەکرێنەوە، ئیسرائیل هەڕەشەی لێدانی گورزی زیاتر لە تاران دەکات بە ئامانجی لەناوبردنی هەموو پێگە ئەتۆمییەکان و شوێنەکانی دروستکردنی مووشەکە لە وڵاتەکەدا، ئەمڕۆش سێ تەقینەوە لە تاران ڕوویان داوە.

زانیاریی پەیامنێر: فوئاد حەقیقی، پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، تەقینەوەکان لە سێ شوێنی
نزیک گەڕەکی لەویزانی تاران ڕوویان داوە.

لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، هەڕەشەی "سزادانی" لە ئیسرائیل کرد بەهۆی ئەنجامدانی ئەو "هەڵەیە گەورەیەی" کردی، جەختی کردەوە کە "ئێران لێیی خۆش نابێت"، هاوکات ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی "بە پشتیوانیی گەل" دووپات کردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ