
چەند چەکدارێکی حیزبوڵڵا - وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا لە عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات، ڕایدەگەیێنێت هیچ پابەندییەکیان نییە پەیوەست بە ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانیان دژ بە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
وێنە گەورەکە: باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق نیگەرانیی وڵاتەکەی لەبارەی هەوڵەکانی هەموارکردنی یاسای باریی کەسی لە عێراق ڕاگەیاندبوو و داواشی کردبوو ڕێگەی گفتوگۆ لەو بارەیەوە بگرێتەبەر.
لە لایەکی دیکەوە: ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە چەند رۆژی ڕابردوودا لە چاوپێککەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو "بوونی گرووپی چەکداری لە دەرەوەی دامەزراوەی سەربازی عێراق، کێشەیە و دەتوانێت بەغداد لە کێشە نێودەوڵەتییەکان تێوەبگلێنێت".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند: "شەڕی قەوارەی زایۆنیستی دژی گەلی فەلەستین کە بەهۆیەوە دەیان هەزار شەهید و برینداری لێکەوتەوە، هۆکارە سەرەکییەکەی تێوەگلانی ئەمریکا و بەریتانیایە لە پشتیوانییە سەربازی و سیاسییەکانیان و دەستوەردانی پیسیان لە کاروباری عێراق".
زانیاریی زیاتر: "باڵیۆزی بەریتانیا ستیفن هیچن نە لە ڕابردوو و نە ئێستاش کەسێکی خوازراو نییە". سەبارەت بە باڵیۆزی ئەمریکاش لە عێراق دەڵێت: "ئەگەر حکومەتی عێراق باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا تەمێ نەکات، ئێمە بە شێوازی دیکە تەمێی دەکەین". ئەبو عەلی وادەڵێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک بۆ ماسیگران؛ هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵەتەکەی لە ئێران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵەتەکەی لە ئێران دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەش ئەندامی دادگەی فیدڕاڵی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش دەكەن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێکی فڕۆکەوانی: ڕاگرتنی گەشتەکان ملیۆنان دۆلار زیان بە عێراق دەگەیێنێت