نەتەوە یەكگرتووەكان بەدواداچوون بۆ گرفتە ئیداری و ئەمنییەكانی كەركووك دەكات
- هەواڵ
- 19 حوزەیران

محەممەد ئەلحەسان، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق
ئاڤا نیوز
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ هاریكاریكردنی لایەنە سیاسی و ئیدارییەكانی پارێزگای كەركووك لە چارەسەركردنی پرسە ئیداری و ئەمنییەكانی پارێزگاكە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-6-2025، محەممەد ئەلحەسان، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، بۆ جاری دووەم سەردانی شاری كەركووكی كرد و لەگەڵ بەشێك لە لایەنە سیاسی و ئیدارییەكانی پارێزگاكە دیداری کرد.
بابەتە ستراتیژییەكە: نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، مەبەستیەتی لەنزیكەوە ئاگاداری گرفتەكانی پارێزگای كەركووك بێت لەوانەش؛ كێشەی زەویوزار، ناهاوسەنگی لە پۆستە ئیداری و ئەمنییەكانی پارێزگای كەركووك و حكومەتی خۆجێیی كەركووك، پاڵپشت بە ماددە دەستوورییەكان و یاسا كارپێكراوەكان، هاریكار بێت لە پێشكەشكردنی چارەسەریی بۆ گرفتەكانی پارێزگاكە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەلحەسان، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پارێزگای كەركووك بەهۆی لەخۆگرتنی پێكهاتە نەتەوەییەكانی عێراق، دەكرێت وەك وێنەیەكی بچووككراوەی عێراق وەسف بكرێت و ئەم تایبەتمەندییەش ببێتە هۆكارێكی بەسوود بۆ پەرەپێدانی پارێزگاكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كەركووك لەڕووی سەرچاوەی داهات و پێشخستنی گەشتیاری دەكرێت ڕۆڵێكی باشتری هەبێت، نەتەوە یەكگرتووەكان پابەندە بەوەی كە ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕێت لە چارەسەركردنی گرفتەكان، لەچوارچێوەی پرۆگرامێكی درێژخایەنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاریكردنی عێراق و پەرەپێدانی سەرجەم پارێزگاكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە