
تابلۆی وەزارەتی دارایی و ئابووری و چەند جۆرێکی دیناری عێراقی، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، زیادکردنی ناوی 30 هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچەی مانگی حەوت دوورە لە ڕاستییەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لەلایەن کەناڵێک و چەند پەیج و بەربژێرێک و چالاکوانێکەوە، دەست بە "بڵاوکردنەوەی داتا و زانیاریی ناڕاست و چەواشەکارانە کراوە"، گوایە بە فشاری بەغدا ئەم مانگە ناوی 30 هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچەی مانگی تەمموز لابراون، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی ئەو مانگە بە نایاسایی بۆ لیستی مووچە زیادکراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ڕای گشتی و سەرجەم و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕوونی دەکاتەوە: زیادکردنی ناوی 30 هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچە دوورە لە ڕاستییەوە، لەڕاستیدا لیستی مووچەی مانگی تەمموز بەمجۆرەیە:
1- کۆی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم لە لیستی مانگی تەمموز بە (مەدەنی و سەربازی و خانەنشین) بریتییە لە ملیۆنێک و 132 هەزار و 390 کەس،، لەکاتێکدا کۆی ژمارەی مووچەخۆران لە مانگی حوزەیراندا بریتی بووە لە یەک ملیۆن و 132 هەزار و 967 کەس، کە وەزارەتی دارایی فیدراڵی دوای وردبینی تەمویلی بۆ خەرج کردوون، ئەمەش دەریدەخات کە لیستی مووچەی مانگی تەمموز (7) کە تا ئێستا تەمویلەکەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرج نەکراوە (577) مووچەخۆری کەمترە لە لیستی مانگی حوزەیران، کە ئەوانیش فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی بوون و لەو مانگەدا خانەنشین کراون، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی مامەڵەکانیان ناویان نەخراوەتە ناو لیستی مووچەی خانەنشینان.
2- تەمویلی کۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووز (٧) دوای لێبڕینی خانەنشینی و باج و لێدەرکردنی بودجەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان کە بڕەکەی 54 ملیار و 208 ملیۆن دینارە، بریتییە لە 956 ملیۆن دینار کە ئەوەش نزیک و هاوشێوەی تەمویلی مانگەکانی ڕابردووە، کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دوای وردبینی تەمویلەکەی خەرج کردووە.
3- لەکاتی دووبارەبوونەوەی ئەم درۆ و چەواشەکارییانە، لایەنی چەواشەکار دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکات کە ڕووبەڕووی دادگاییکردن و یاسا ببێتەوە، ئێمە بە مافی خۆمانی دەزانین سکاڵای یاسایی تۆمار بکەین لەسەر هەر کەس و لایەنێک کە هەواڵ و زانیاری ناڕاست بڵاوبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکی: ئیسرائیل مووشەکی بەرگریی کەمبووەتەوە
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
چین هاووڵاتییانی لە ئێران و ئیسرائیلەوە دەگوازێتەوە ناوچە ئارامەکان
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سایلۆی مەخموور بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کورد دەکرێتەوە
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
%20ی لێخۆشبوونی سزای هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە