
چەند فیلێک لە ئەفریقا، وێنە: sky news
ئاڤا نیوز
وشکەساڵییەکی سەخت بەرۆکی وڵاتی نامبیای گرتووەتەوە، حکومەتی وڵاتەکە ناچار بووە سەدان ئاژەڵی کێوی بکاتە قوربانی.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ بەهاناوەچوونی ئەو کەسانەی بە دەست برسیێتییەوە دەناڵێنن، حکومەتی نامبیا لە کیشوەری ئەفریقا 723 ئاژەڵی کێوی دەکاتە قوربانی و گۆشتەکەی بەسەر هەژاران دابەش دەکات. ئاژاڵەکانیش بریتین لە، 83 فیل، 60 گامێش، 50 ئاسکی ئیمبالا، 200 ئاسک لە جۆری دیکە و 300 کەری کێوی.
وێنە گەورەکە: بە هەماهەنگی لە نێوان حکومەتی نامبیا و راوچی و کۆمپانیای تایبەتمەند، 157 ئاژەڵی کێویان راوکردووە، لەو پرۆسەیەشدا زیاتر لە 56800 کیلۆگرام گۆشتیان دەستکەوتووە.
هۆکارە زانراوەکان: کیشوەری ئەفریقا رووبەڕووی گەورەترین وشەکە ساڵی بووەتەوە کە لە چەندین دەیەی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە. بە گوێرەی داتای نەتەوەیەکگرتووەکان 84٪ ی یەدەگی خۆراکی ستراتیژی نامبیا نەماوە، نەبوونی ئاسایشی خۆراک بەرۆکی نیوەی دانیشتووانەکەی گرتووە.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی کشتوکاڵی نامبیا بڵاویکردووەتەوە؛ ئێستا دانیشتووانی وڵاتەکە لە جەنگی مان و نەماندان، بۆیە بڕیاریانداوە پڕۆسەی قوربانیکردنی ئاژەڵە کێوییەکان رابگەیەنن. ئەو ئاژەڵانەش دەکرێنە قوربانی کە لە ژینگەیەکدا دەژین خۆراک و ئاوی پێویستی تێدا نەماوە.
زانیاری زیاتر: بە گوێرەی خەمڵاندنەکان نزیکەی 200 هەزار فیل لە سنووری جوگرافی نیوان پێنج وڵاتی ئەفریقا دەژین، کە بریتین لە زیمبابۆی، زامبیا، بۆتسوانا، ئانگۆلا و نامبیا. کە بە ناوچەی ژیانی فیلەکان لە جیهان دادەندرێت.
باکگراوەند: بەهۆی وشکەساڵییەوە ساڵی رابردوو سەدان فیل لە بۆتسوانا و زیمبابۆی گیانیان لەدەستدا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
"پەیامێکی نوێ لە ترەمپەوە بۆ ئێران؛ "هەر ئێستا ڕادەستبوونی بێ مەرج
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جووڵەیان پێکرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
19 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
23 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە