پەیامێکی تووند لە ڕاوێژکاری ئەڵمانیاوە بۆ ئێران: لەناوبردنی بەرنامەی ئەتۆمی بژاردەیەکی بەردەستە
- هەواڵ
- 17 حوزەیران

فرێدریش مێرتس، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایدەگەیێنێت، ئەگەر حکومەتی ئێران خواستی گەڕانەوەی بۆ سەر مێزی گفتوگۆکان نیشان بدات، ئەوا پێویست بە دەستوەردانی سەربازیی زیاتر نابێت، بەپێچەوانەوە ڕەنگە لەناوبردنی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییە سەربازییەکەی ئێران ببێتە بژاردەیەکی بەردەست.
لێدوانی فەرمی: فرێدریش مێرتس، لە چاوپێکەوتنێکدا لە پەراوێزی لووتکەی گرووپی جی حەوت لە کەنەدا ڕایگەیاند، "سوپای ئیسرائیل بەڕوونی توانای جێبەجێکردنی تەواوەتی ئەم ئەرکەی نییە، چونکە ئەو چەکە پێویستانەی نییە، بەڵام ئەمریکییەکان هەیانە".
لە هەمان کاتدا: ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕێزی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئیسرائیل دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەربڕی و بە خزمەتێکی زانی کە پێشکەش بە هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی دەکات و گوتیشی: "هێرشەکانی ئیسرائیل ئێرانی لاواز کردووە، پێتان وا نەبێت فەرمانڕەوایانی تاران بگەڕێنەوە بۆ هێزی پێشوویان".
مێرتس دەشڵێت: "ئەوپەڕی ڕێزم هەیە بۆ سوپا و حکومەتی ئیسرائیل کە ئەو ئازایەتییەیان هەبوو ئەم کارە ئەنجام بدەن [هێرشکردنە سەر ئێران]، چونکە ئەگەر ئەوە نەبووایە، ڕەنگە بۆ چەندین ساڵی داهاتوو ڕووبەڕووی ترس و تۆقاندنی ئەم ڕژێمە ببووینایەتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە