دیناری عێراقی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆیان لەسەر کۆمەڵێک خاڵ کردووە، کێشەی مووچەی مانگەکانی حەوت، هەشت و نۆ چارەسەرکراوە.
وێنە گەورەکە: شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژە بۆ چارەسەری پرسی مووچە لە بەغدان، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە و لێکتێگەیشتنی نوێ لەبارەی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر بەغدا هەبوو.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە کۆبوونەوەکە قسە لەسەر ناردنی 50%ـی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق کراوە، جەخت لەوە کراوەتەوە کە پڕۆسەی دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران خێرا بکرێت".
زانیاریی زیاتر: ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق گوتیشی، "وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگەکانی حەوت، هەشت و نۆ خەرج دەکات، بەڵام ئەو مەرجانەی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دانراوە، دەبێت بۆ مووچەی مانگەکانی داهاتوو جێبەجێیان بکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزیری دارایی عێراق جەختی لە ناردنی سەرووی 160 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگانە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، هاوکات ئەو فەرمانبەر و هێزە ئەمنییانەی کە بایۆمەتریان کردووە کێشەی ناردنی مووچەیان نامێنێت، سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان وردبینی کراوە و مووچەکانیان خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران؛ دوایین زانیارییەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای جەنگەوە 14 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
38 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 حوزەیران
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 17 حوزەیران
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە