
پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە بەغدا- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ژووری هەرەوەزیی ئێران، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دروستکردنی 150 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە عێراق ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەكە: چالاکییەکانی بیست و چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ پیشەسازی و بیناسازی، ڕۆژی 29ی ئاب لە بارەگای هەمیشەیی پێشانگە نێودەوڵەتییەکان لە تارانی پایتەختی ئێران بە بەشداریی 750 کۆمپانیای نێوخۆیی و 100 کۆمپانیای بیانی دەستیپێکرد و شاندی بازرگانیی عێراق ئامادەبوو.
لێدوانی فەرمی: بەهمەن عەبدوڵڵاهی، سەرۆکی ژووری هەرەوەزیی ئێران لە میانی کۆبوونەوەی هاوبەشی ژووری هەرەوەزیی ئێران و شاندە بازرگانییەکانی عێراق، ڕایگەیاند:" ئەگەر لە عێراق زەویمان بۆ دابین بکرێت، ئامادەین پڕۆژەی دروستکردنی 150 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەست پێبکەین ".
زانیاریی زیاتر: هەر لە کۆبوونەوەکە سەرۆکی ژووری هەرەوەزیی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی پیشانداوە بۆ ئەوەی کەرەستەی بیناسازی و بیناسازی بۆ عێراق دابین بکات.
لە لایەکی دیکەوە: ئوسامە عەبدولڕەزا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە کە بەشداری کۆبوونەوەکە بووە ڕایگەیاند: ئامادەین بۆ پتەوکردنی کاری هەرەوەزیی خۆمان لەگەڵ ئێران و توانای ئەوەشمان هەیە کەرتی نیشتەجێبوون لە عێراق بە هاوکاری کۆمپانیا ئێرانییەکان بەهێز بکەین.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک بۆ ماسیگران؛ هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەبارەی جەنگەوە ئەنجام دەدەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک بۆ ماسیگران؛ هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵەتەکەی لە ئێران دەکات