دژی دواکەوتنی مووچەکانیان فەرمانبەرانی شارەکانی بەسرە و زیقار مانگرتنیان ڕاگەیاند
- عێراق
- 3 ئەیلوول

ژمارەیەک خۆپێشاندەری عێڕاق لە کاتی ئەنجامدانی خۆپێشاندان. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە کۆمپانیای گشتی دابەشکردنی کارەبای باشوور، دژی دواکەوتنی مووچەکانیان مانگرتنی گشتیان ڕاگەیاند، وەزارەتی داراییش دەڵێت، تێبینیمان هەیە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە شەش مانگە بەردەوام مووچەی كارمەندانی کۆمپانیای گواستنەوەی کارەبای باشوور بەتایبەتی هەردوو پارێزگای بەسرە و زیقار لەوادەی خۆی دوادەكەوێت، تائێستاش مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە. ئەمەش فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەیەکەی تەواو نیگەران کردووە.
لێدوانی فەرمی: وائیل ئەسەدی، نوێنەری كارمەندانی ناڕازی بەئاڤا نیوزی گوت: دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی دەسەڵاتی خەرجكردنی هەموو بڕە پارەیەكی لەنێویاندا مووچەی فەرمانبەرانی لە وەزارەتی كارەبا وەرگرت، هەموو مانگێك بەردەوام ڕووبەڕووی ئەم گرفتە دەبینەوە، ئێمەش بەردەوام دەبین لە مانگرتن تاوەكو حكومەت دێتە سەرهێل و شایستە داراییەكانمان بۆ خەرج دەكات.
لهلایهكی دیكهوه: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق تایبەت بەئاڤا نیوزی گوت: وەزارەتی دارایی چەند تێبینییەکی لەسەر كۆی خەرجیەكانی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای باشوور هەیە، دوای پێداچوونەوەیان، ئەم کێشەیە کۆتایی دێت .
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران؛ دوایین زانیارییەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای جەنگەوە 14 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
43 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 حوزەیران
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە