
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ئێران ئامادەیی خۆی بۆ دووبارە کارپێکردنی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی ڕادەگەیێنێت و هاوکات هۆشداری دەدات لەوەی ئامادە نییە لە پێناو لابردنی سزاکاندا واز لە شکۆی خۆی بهێنێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، "ئەمریکییەکان ئامادەی گفتوگۆ نین، چونکە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کاتێکیکەمی ماوە، هیچ وڵاتێک ئامادە نییە لە کاتی هەڵبژاردن دانوستان بکات، ئەمەش تەواو سرووشتییە بەڵام ئەگەر پێویست بێت لەگەڵ ئەوروپییەکان پەیوەندییەکان دەستپێدەکەین و چاوڕێی ئەمریکییەکان دەکەین".
زانیاریی زیاتر: عێراقچی ڕایگەیاندووە درێژە بە پاڵپشتیکردنی 'بەرەی بەرگری' دەدەن، بەڵام ڕێگە نادەن ئێران ڕاکێشی شەڕ بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران دەیەوێت لەسەر هەمان چوارچێوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 گفتوگۆکان دەستپێبکاتەوە.
باکگراوند: دانوستانەکان بۆ ئەم ڕێککەوتنە لە 24ـی تشرینی دووەمی ساڵی 2013 لە شاری جنێڤی سویسرا دەستی پێ کرد. دانوستانەکان 20 مانگیان خایاند و لە کۆتاییدا لە 14ـی تەمموزی ساڵی 2015، ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی لە شاری لۆزانی سویسرا ڕاگەیاندرا و لە ساڵی 2018ـدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کشانەوەی لە رێککەوتننامەکەی ڕاگەیاند.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هەواڵی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
45 خولەک لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە مووشەکێک ئیسرائیل دەتۆقێنێت؛ لە ئاسمان دەبێتە 30 مووشەک
2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیی سەربازیی وێرانکەری ئەمریکی گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی تورکیا: بۆ هەموو جۆرە ئەگەرێک ئامادەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل کوشتنی فەرماندەیەکی باڵای حیزبوڵڵا ڕادەگەیێنێت