هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی یەکێک لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەهۆی بۆردوومانی پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤایەتی دروست دەبێت، بەجۆرێک لێدان لە هەر دامەزراوەیەکی ئەتۆمی، لەڕووی تیۆریەوە دەتوانێت ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی تیشکی زیانبەخش و کاریگەری لەسەر ژیان و تەندروستی مرۆڤ دەبێت.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران هەفتەیەکە بەردەوامە، ئیسرائیل بەردەوام وێستەگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکاتە ئامانج، ئەگەری ئەوەش هەیە ئەمریکا بێتە ناو جەنگەوە بەتایبەت بەمەبەستی بۆردوومانکردنی وێستگە ئەتۆمییەکان و لەناوبردنی توانای ئێران بۆ دروستکردنی چەکیی ئەتۆم، زانایان و پسپۆڕانیش هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی تیشکی ماددە ئەتۆمییەکان دەدەن.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: مەترسیدارترین جۆری هەڕەشە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕیاکتۆرە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوەیە، چونکە بە تێپەڕبوونی کات، دابەشبوونی گەردیلەکان لە سووتەمەنی ڕیاکتۆرەکاندا دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ماددەی زۆر تیشکدەر، کە خراپترینیان بریتین لە سیزیۆم 137، سترۆنتیۆم 90 و یۆد 131، ئەمانە مرۆڤ تووشی سکچوون و ڕشانەوە دەکەن و لە حاڵەتە قورسەکاندا مرۆڤ تووشی شێرپەنجە و سووتانەوە دەکەن، تەنانەت دەبنە هۆی مردنیش. بەتایبەتی ئەگەر یۆد 131 هەڵبمژرێت لە هەوادا یان لەگەڵ خواردن کارلێک بکات و بخورێت، ئەوا لە ڕژێنی غودەی دەرەقی کەسەکەدا کۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی شێرپەنجەی غودەی دەرەقی و بەتایبەتیش منداڵان تووش دەبن.
یۆرانیۆم مەترسی کەمتری لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە کە سووتەمەنییەکی دیکەی بۆمبی ئەتۆمییە. لە ساڵانی ڕابردوودا ئێران بە چڕییەکی زۆرەوە سەرنجی خستووەتە سەری و تا دێت زیاتر پەرەی پێدەدات.
یۆرانیۆم لە وێنا گشتییەکەیدا تاڕادەیەک بێ زیانە. بەڵام بڕێکی بچووکی تیشکدەرەوەی دەگمەنی تێدایە کە ناوی یۆرانیۆم 235ـە، کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ بەهێزکردنی ڕیاکتۆرە ئەتۆمییەکان لە ئاستی کەمی پیتاندنیدا، هەروەها بۆ سووتەمەنی بۆمبی ئەتۆمی لە ئاستێکی بەرزتردا.
یۆرانیۆم 235 چۆن دروست دەبێت؟
لە پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران، ماددەی فلۆرین هەیە، کە لە پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەگەڵ یۆرانیۆم دەبێتە یۆرانیۆم هێکسافلۆراید، ئەم ماددەیە ئەگەر کارەبای وێستگە نەما یاخود لە ژێر زەبردا سەنتەرفیوجەکان (ئامێرەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم)ی تێکشکان، مەترسی هەیە بڵاوببێتەوە و ببێتە هۆی سووتانی پێست و تەنانەت خنکاندنی مرۆڤ.
یۆرانیۆمی هێکسافلۆراید لە پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەبێتە یۆرانیۆم 235، تا ئاستی زیاتر بێت مەترسی زیاتر دەبێت و سێ جۆر تیشک دەردەدەن کە بریتین لە گەردیلەی ئەلفا، گەردیلەی بێتا و تیشکی گاما، یەکەم و دووەم تاڕادەیەک لاوازن، ئەلفا ناتوانێت بچێتە ناو پێستەوە، دەتوانرێت بە چینێکی جلوبەرگ بووەستێنرێت، بەڵام تیشکی گاما وزەیەکی زۆری هەیە و دەتوانێت بچێتە ناو جەستەی مرۆڤەوە و زیان بە DNA دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی شێرپەنجە، چارسەری ڕاگرتنی ئەم تیشکەش کۆنکرێتی ئەستوور یان سرکەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگە دەستکردەکان و شیکاری پسپۆڕانی بوارەکە دەریدەخەن کە ئامانجێکی سەرەکی هێرشەکانی ئیسرائیل پێگەی ئەتۆمی نەتەنزی ئێران بووە کە گەورەترین شوێنی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانە. بەپێی مانگە دەستکردەکان وێستگەی پیتاندنی سووتەمەنی تاقیکاری بەتەواوی لە وێستگەکە لەناوچووە و دووکەڵ ناوچەکەی گرتووەتەوە کە گومان دەکرێت گەردیلەی یۆرانیۆم 235 ـی تێدابێت.
زیانی بەئامانجگرتنی ئەو وێستگانە بۆ دەورووبەری ئەو شوێنە دەبێت کە بۆردوومان کراوە، ئینجا کاریگەرییەکەی هەرێمی و دواتر جیهانی دەبێت. بەگوێرەی پلەبەندی و قووڵبوونەوەی پێککرانی ئامانجەکە، بەشێوەیەک تیشکی تیشکدەری وێستگەکان تا دووری 70 کیلۆمەتر لە نزیک وێستگەکان بڵاودەبنەوە.
ئامانجی پیتاندنی یۆرانیۆم بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەدییە، کە زۆرجار لە ڕێگەی بەکارهێنانی سەنتەرفیوجەوە ئەنجام دەدرێت. ئەم ئامێرانە بە خێرایییەکی زۆر بەرز دەسوڕێنەوە. ئێران بە ڕێژەیەکی کەم دەستیپێکرد و لە ماوەی دەیان ساڵدا ئاستی پیتاندنی زیاتر بەرز کردووەتە و گەیاندوویەتییە 60%.
زانیاریی زیاتر: دامەزراندنی سیستەمی ئەتۆمی لە ئێران بە بەگەڕخستنەوەی دامەزراوەی پیتاندنی نەتەنز و فۆردۆ دەستیپێكرد و نەتەنزیان بە سێ نهۆم لەژێر زەوی كارا كرد و فۆردۆشیان لە نێو كێوەكانی زاگرۆس دروست كرد.
دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران:
٠ دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز: گەورەترین ناوەندی پیتاندنی یۆرانیۆمە. لە 250 كیلۆمەتری باشووری تارانە. 40 بۆ 50 مەتر لە ژێر زەوییە و كۆنكریتی 7.6 مەتری لەسەرە. توانای پاراستنی 50 هەزار دەزگای سەنتەرفیوجی هەیە. ئێستا 14 هەزاری تێدا بەستراوە، 11 هەزاریان ئەكتیڤن بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم. لە 22ـی نۆڤەمبەری 2022 بەفەرمی یۆرانیۆمی بە ڕێژەی 60% تێدا پیتێنرا كە تەنها 30% ماوە بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆم.
٠ دامەزراوەی پیتاندنی فۆردۆ: ناوەندێكی پیتاندنی یۆرانیۆمە لەنێو چیاكانی زاگرۆس، لە نزیك شاری قووم و لە 160 كیلۆمەتری باشووری تاران هەڵكەوتووە. توانای پاراستنی سێ هەزار دەزگای سەنتەرفیوجی هەیە. ساڵی 2021 پیتاندنەكەی گەیشتە 20% و ئێستاش بەرز بووەتەوە بۆ 60%.
٠ ڕاكتۆری ئاوی قورسی خەنداب (ئەراك): لە نزیك شاری خەندابی پارێزگای ناوەندە، بۆ توێژینەوە دیزاین كراوە، توانای بەرهەمهێنانی پلۆتۆنیۆمی هەیە كە بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بەكاردێت.
٠ ناوەندی تەكنەلۆژیای ئەتۆمیی ئەسفەهان: بەشێكە لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران و سەرنجی لەسەر گۆڕینی یۆرانیۆمە تا بۆ سووتەمەنی (ڕاكتۆرەكان ـ Reactor) و پیتاندنی پێویست بەكار بهێنرێت. غازی هیگزافلۆرایدی یۆرانیۆم (UF6) بەرهەم دەهێنێت كە بۆ پیتاندن لە نەتەنز و فۆردۆ گرنگە.
٠ دامەزراوەی ئەتۆمی بووشەهر: تاقە وێستگەی ئێرانە لە لێوارەكانی كەنداو لە باشووری شاری بووشەهر هەڵكەوتووە. ساڵی 2011 دەستی بە كار كرد و سوودی لە یۆرانیۆمی ڕووسیا وەرگرت، سووتەمەنییە بەكارهێنراوەكەشی بۆ چەكی ئەتۆم بەكار دەهێنرێت.
٠ ڕیاكتۆری توێژینەوەیی تاران: دامەرزاوەیەكی بچووكە بۆ توێژینەوە و بەرهەمهێنانی ئیزۆتۆپە پزیشكییەكان. ساڵی 1987 بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تیشكدانەوە ئەتۆمییەكان سوودی لە یۆرانیۆم وەرگرت بۆ سووتەمەنییەكەی، ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی تێدا گەیاندووەتە 20%.
٠ كۆمەڵەی سەربازیی پارچین: دامەزراوەیەكی نهێنیی سەربازییە و لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تاران هەڵكەوتووە، گومانی ئەتۆمی بوونی لێ كرا، بەڵام ئێران گوتی تەنیا بۆ چەكی سەربازیی نائەتۆمی بەكاری دەهێنێت.
٠ دامەزراوەی ئەتۆمی دارخۆوین: نوێترین دامەزراوەی ئەتۆمی ئێرانە، لە پارێزگای خوزستان بۆ ڕیاكتۆری ئاوی قورس بە گوڕی 360 مێگاوات دروست كراوە. لە 70 كیلۆمەتری باشووری رۆژئاوای ئەهواز و 90 كیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی بەسرەی عێراق و 150 كیلۆمەتریی باكووری كوەیت هەڵكەوتووە.
٠ كانی یۆرانیۆم: کەوتووەتە گوندنی ساغەندیی نزیك ئەردەكان و شارۆچكەی گەچینی پارێزگای هورمزگان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ڕووسیا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی گەڕانەوەی زیاتر لە 13 هەزار کەسی هەرێمی کوردستان چارەسەر کرا
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیی سەربازیی وێرانکەری ئەمریکی گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە مووشەکێک ئیسرائیل دەتۆقێنێت؛ لە ئاسمان دەبێتە 30 مووشەک
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە زەبەلاحەکەی ئەمریکا دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
19 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
- ڕاپۆرت
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئیسرائیل: تێچووی ڕۆژانەی جەنگ لەگەڵ ئێران 725 ملیۆن دۆلارە
- ڕاپۆرت
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی بەرەی مقاوەمەی سەر بە ئێران لە جەنگەکەدا ونن؟
- ڕاپۆرت
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هەڕەشەی تووند لە سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەکات