ئەمریکا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان دووپات دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان دووپات دەکاتەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی - ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە هەولێر

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە هەولێر کۆبووەوە، چەندین پرسی گرنگی ئەمنییان تاوتوێ کرد. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپاتکرایەوەوە.

وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ 2-9-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و جەنەراڵ کیڤ لامبێرد فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئەدمیراڵ براد کووپەر، جەختیان لە گرنگی بەردەوامبوونی پشتیوانی هێزی پێشمەرگە و دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە کردەوە.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزان مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئەدمیراڵ کووپەر و جەنەراڵ کیڤن لامبێرد، فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد، هاوکات هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیان بۆ خواستن.

لەلایەکی دیکەوە: فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، گرنگی پێگەی هەرێمی کوردستانی وەک هاوپەیمان و هاوبەشی ئەمریکا لە ناوچەکە خستە ڕوو، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان دەربڕی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆرستانی داعش و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ