
دیمەنی 25 هەزار دیناری عێراقی و ئاڵای کوردستان و عێراق، گرافیک - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی سێشەممە بەغدا بڕی ئەو کورتهێنانە بنێرێ کە بۆ مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دروست بووە، هۆکاری دواکەوتنیشی تەواونەبوونی ڕێکارەکان بووە. بەگەیشتنی پارەکە ڕاستەوخۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچە ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڕی 755 ملیار دیناری لەبەردەستە بۆ مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆران، لەکاتێکدا پێویستی بە 998 ملیار دینارە بۆ دابەشکردنی مووچە، بڕیارە وەزارەتی دارایی عێراق ئەو کورتهێنانە پڕ بکاتەوە و لەگەڵ گەیشتنی پارەکە بە هەمانشێوەی لیستی مانگی حەوت، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەشت ڕۆژ بەسەر ناردنی دوایین گوژمە بۆ مووچەی مانگی هەشت تێپەڕیوە، لەوکاتەوە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە کورتهێنان پڕبکاتەوە و 243 ملیارەکە بنێرێت، بەڵام هەر ئەمڕۆ و سبەی دەکات.
لێدوانی فەرمی: د. خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤای گوت، "ڕۆژی دووشەممە سەردانی وەزارەتی داراییم کرد، بەڕێوەبەرایەتیی بودجەی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەتەوە لەسەر تەمویلی ئەو بڕە پارەی کە کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکان ناردنی پارەکە دەکەوێتە سبەی سێشەممە".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی خەلیل دۆسکی، هیچ گرفتێک لە ناردنی پارەکە نییە، بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکان ناردنی پارەکە دواکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر 20 شوێن لەسەر بەرزکردنەوەی نرخ سزا دراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران فەرماندەی نوێی هێزی وشکانی دەستنیشان کرد
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە نێوان بەرداشی ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی چەند گۆڕانکارییەک لە ڕێککارەکانی خانەنشینبوونی فەرمانبەران دەکات