پلاندانانی عێراق: سەرژمێریی دانیشتووان ڕێژەی ڕاستەقینەی بێکاری دەردەخات
- عێراق
- 3 تشرینی یەکەم

نەخشەی عێراق کە گوزارشت لە ژمارەی دانیشتووان دەکات - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، بەهۆی ئەو سەرژمێرییەی ئەمساڵ دەکرێت، دەتوانن ڕێژەی ڕاستەقینەی بێکاری و پەیوەندی منداڵان بە خوێندنەوە لە هەر گوند و شار و شارۆچکەیەکدا بزانن، ئەوەش بۆ پرۆسەی گەشەپێدان سوودی دەبێت.
وێنە گەورەكە: بڕیارە 20-11ی ئەمساڵ سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەموو ئامادەکارییەک کراوە.
لێدوانی فەرمی: مەهدی عەلاق، ڕاوێژکاری سندووقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع)ـی ڕاگەیاند، 50%ـی پرۆسەی ژمارەدان لە خانوو و باڵەخانەکان و دیاریکردنی سنووری جوگرافی هەر ناوچەیەکی سەرژمێری لە پارێزگاکاندا تەواوبووە و ڕێکارەکان بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچن.
بەگوتەی ئەو بەرپرسە، بەبێ بوونی ئاماری نوێ هیچ پلان و پرۆسەیەکی گەشەپێدان سەرکەوتوو نابێت، جەختیش دەکاتەوە کە ڕەنگە ئێستا هەندێک ئاماری گشتی هەبن، بەڵام سوودی سەرژمێری ئەوەیە کە پێوەر و ئامارەکان لە ئاستی بچووکترین پێکهاتەی ئیداریدا دیار دەبن، بەتایبەت زانینی تێکڕای پەیوەندیکردنی منداڵان بە خوێندن و ڕێژەی بێکاری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە