سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 17 حوزەیران

کۆبوونەوەی د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆمار، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە و هەردوولا داوایانکرد بۆ ڕێگریکردن لە بەزاندنی ئاسمانی عێراق، حکومەت سیستمی بەرگری ئاسمانی بکڕێت و سیستمەکە بۆ عێراق چالاک بکرێت.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی هێورکردنەوەی شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە، عێراق لە دوو ئاستدا دەستی بە جووڵە کردووە، ئاستی یەکەم لەناوخۆ دایە و دەیەوێت یەکدەنگی ناوخۆیی بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە گرژییەکان درووست بکات، لە ئاستی دەرەوەش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەوڵەکانی بۆ ڕاگرتنی گرژییەکان چڕکردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی لە د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆمار کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆسەر ئێران سەرکۆنە کردووە و پشتیوانی هەوڵەکانی حکومەتییان کردووە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی، بۆ ئەو مەبەستەش بەپێویستیان زانی ئاسایشی سنوورەکان و ئاسمانی وڵات بە کڕینی چەکی پێشکەوتوو، نوێ، سیستیمی بەرگریی ئاسمانی و چالاکردنی ئەو سیستمە بۆ وڵات فەراهەم بکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتن کراوە کە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەشێوەی خولی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆ و لابردنی ئاستەنگییەکان لەبەردەم دەرچوواندنی یاسای نەوت و غاز و یاساکانی دیکە کۆببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 37 خولەک لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج