کۆمیسیۆن: ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ماوەی 24 کاتژمێردا ڕادەگەیەنرێت

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن: ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ماوەی 24 کاتژمێردا ڕادەگەیەنرێت

هاووڵاتییەکی عێراق لەکاتی دەنگدان لەلایەن کارمەندێکی کۆمیسیۆنەوە هاوکاری دەکرێت

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای کرد، سەرجەم ڕێکارە سەرەکییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن تەواو بوونە و بڕیارە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ماوەی 24 کاتژمێردا پاش کۆتاییهاتنی دەنگدان ڕابگەیەنرێت.

وێنە گەورەکە: بڕیارە 11 تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بەردەوامە لە ڕێکارەکانی بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نیبراس ئەبو سوودە، جێگری وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند: فۆرمەکانی دەنگدانی گشتیی بەپێی هەموو پارێزگایەک ئامادەکراون و لە کاتی دیاریکراودا بەپێی خشتەی کاتیی دەگەنە بنکەکانی دەنگدان.

زانیاریی زیاتر: ئەبو سوودە ڕوونیشی کردەوە،  کۆمسیۆن ئەنجامە سەرەتاییەکان لە ماوەی 24 کاتژمێردا پاش کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدان ڕادەگەیەنێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ