چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری

شەیری بکە لە:
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری

دیمەنی شەوانی سلێمانی لە ئاسمانەوە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

دوو قەزا و چوار ناحیەی دیکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی کارەبایان بووە 24 کاتژمێری و زیاتر لە 22 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن.

وێنە گەورەکە: هاووڵاتییان لە ناوەندی شارەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دەستییان بە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای بەردەوام گەیشتووە، ئێستا پڕۆژەکە لە قەزا و ناحیەکان دەستی بە فراوان بوون کردووە و تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، هەموو هاووڵاتییانی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.

‏‌‎لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئیوارە ئەمڕۆ تەواوی هاوبەشانی کارەبا لە سنووری قەزای چوارتا و ناحییەکانی سیتەک، زەلا، باسنی و گوندەکانی دەورووبەری، هاوکات قەزای ماوەت و ناحیەی گاپێڵۆن و گوندەکانی دەورووبەریان کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری.

زانیاریی زیاتر: ژمارەی هاوبەشانی کارەبا لەم سنوورانە بە ماڵان و بازرگانی زیاتر لە 22 هەزار هاوبەش دەبێت. پێنج شەممەی ڕابردووش کارەبای قەزای قەرەداغ و گوندەكانی دەورووبەری، ناحیەی عەرەبەت و گوندەكانی دەورووبەری ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەورووبەری كارەبایان بووە 24 کاتژمێری. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری پارێزگای سلێمانی 372 هەزار هاوبەشی کارەبا هەیە، یەک ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند بوون، 602 مۆلیدەش لە سنووری سلێمانی کوژێنراونەتەوە.

بۆچی گرنگە: بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە زیاتر لە سێ هەزار و 200 مۆلیدە لە سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کوژاونەتەوە، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژینگەی تەواوی ناوچەکان و تەندروستیی هاونیشتمانیان دروستکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ